دووکانەکانی فرۆشتن و سەربڕینی مریشک بەبێ مۆڵەت کاردەکەن
دووکانەکانی فرۆشتن و سەربڕینی مریشک بەبێ مۆڵەت کاردەکەن، نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی دووكانەکانی مریشك فرۆشی لە سلێمانی و چۆنیەتی سەربڕین و پاککردنەوەی مریشکەکان ترسی لای هاونیشتیمانیان دروستکردووە دڵنیانیش کە ئەو مریشکانەی دەیانکڕن تەندروستن یان نەخۆش.
مریشک فرۆشان نایشارنەوە کە بێ مۆڵەت کاردەکەن، بەڵام ئامادەیی خۆشیان بۆ رێنماییەکانی تەندروستی دەردەبڕن ئەگەر لایەنە پەیوەندارەکان چاودێریان بکات و مۆڵەتی کارکردنیان پێ بدات.
ئەو ئاوەى مریشکەکانی پی دەشوشرێتەوە دووبارە چەندین مریشكى پێ دەشوشرێتەوە. ئەمەش بە پێی رێنماییەکانی تەندروستی تەندروست نییە و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
چاودیرانی تەندروستی دەڵێن دەبێت هەموو دووكانەکانی مرشك فرۆشی بەو شێوە کارکردنەی ئێستایان دەبێت دابخرێن ، بەو جۆرە کارکردنەیان وەزارهتى تەندرووستى هیچ مۆڵەتێكیان پێنادات، ئەوەشى كه له رابردوودا بووه پشتگوێخستنى كارەكانیان بووه، ئەگەرنا مەرجى تەندرووستیان نییه.بەپێى رێنماییه پزیشكییەكان دەبێت سەرەتا پشكنین بۆ مریشكەكان بكرێت و دواتر له جێگەیەكى پاك سەرببڕێت و ئەو ئاوەى بۆ پاككردنى مریشكەكه به كار
دێت تەنیا بۆ یەك مریشك به كاربهێنرێت و هیچ شێوەیەك نابێت به ئاگر مریشكەكه بسوتێنرێت، بەڵام لە دووكانەکانى مریشك فرۆشی تاوەکو ئێستارەچاوى ئەو رێنماییانە نەکراوە
حەیدەر عەبدوڵڵا یەکێکە لە مریشکفرۆشەکانی پارێزگای سلێمانی و دەلێت ٣٦ ساڵە کاری مریشکفرۆشی دەکەم ئەگەر حکومەت بیەوێت پاکی خاوێنی لە شوێنەکانمان بکات دەتوانێت چونکە ساڵی ٢٠٠٨ بەبریارێک بۆ ماوەی هەشت کاژێر تەواوی کەلوپەلەکانمان هەڵگرتەوە و دەستمان بە فرۆشتنی مریشکی بەستوو کرد ، بەڵام لەدوای لەساڵی٢٠١٢وە بەهۆی نەبوونی چاودێریەوە دووبارە دووکانەکانی مریشکفرۆشتن چوونەتەوە ناو بازار، بۆیە هیچ شوێنێکی مریشکفرۆشتن مۆڵەتی رەسمی نییە.
د. شێرزاد عوسمان پزیشکی ڤێتنەری راوێژکار وئەندامی لیژنەی بازاری قایمقامیەتی هەولێر دەلێت کاری مریشکفرۆشەکان نا تەندروستە بۆیە ئێمە سەردانی مریشکفرۆشەکان ناکەین و هاونیشتمانیان داواکاریان لەسەر مریشکی زیندووە و بەلەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاونیشتمانیان چاپۆشی لە مریشکفرۆشەکان کراوە.
د. میقداد ئیبراهیم ،بەڕێوەبەری تەندروستی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت لەبەر نەبوونی شوێنی گونجاو ناتوانین مۆڵەتی ڤێتنەری بدەین بەمریشکفرۆشەکان ٩ گوشتارگە لە هەرێمی کوردستان هەن.
بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکوس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.
زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.
ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و سیداد لەشکری پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.

بهشی بكه لە