نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر لە دۆخێکی خراپدایە و نەخۆشەکان مەترسی لەسەر ژیانی یەكدی دروستدەکەن

نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر لە دۆخێکی خراپدایە و نەخۆشەکان مەترسی لەسەر ژیانی یەكدی دروستدەکەن

نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر لە دۆخێکی خراپدایە و نەخۆشەکان مەترسی لەسەر ژیانی یەكدی دروستدەکەن لە ناو نەخۆشخانەکەدا نەخۆشێک بە دەستی نەخۆشێکی تر کوژراوە و لە پارێزگای هەولێر یەک نەخۆشخانەی دەروونیی هەیە و باڵەخانەی نەخۆشخانەکە كۆن و بچووكە و شوێنی مانەوەی نەخۆشەكان نەشیاوە و بەشێك لە نەخۆشەكان لەسەر زەوی دەخەون.
تەحسین عەبدوڵکەریم ، یەکێکە لە کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانە دەلێت نەخۆشەکان داوام لێدەکەن جێیان نەهێلم و بەردەوام لە دوام لەگەلیان بم چونکە لە کاتی پێویستیەکانیان من هاوکاریان دەکەم و رۆژانە حەوت کاژێر لەنەخۆشخانەم بۆ ئەوەی خزمەتی نەخۆشەکان بکەم، بەڵام نەخۆشخانە شیاوی مانەوە نییە، چونکە هۆڵەکان بچووکن و نە شوێنی پشوودان و پارک و تەنانەت مەلەوانگەشی لێنیە تاوەکو نەخۆشەکان بتوانن ئارامببنەوە و نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر وەک زیندان واییە.
پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكە لەلایەن خێرخوازانەوە دابیندەكرێت و بودجەی مانگانەی نەخۆشخانەکە یەک ملیۆن دینارە و بەرپرسانی نەخۆشخانەكە لە باڵەخانەكەیان ناڕازین.
دکتۆر سالار جەباری ، جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر دەلێت نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر بچووکە و ساڵی ٢٠١٤ زەوی بۆ نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر دابینکراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی دروستنەکراوە و نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر لە چوار بەش پێکدێت، کە بەشی درێژخایەن نەخۆش هەیە ١٥ ساڵە خێزانەکەی سەردانی نەکردووە ، نەخۆش لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک دەهێندرێنە نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر ، ئەگەرچی نەخۆشخانەکە شوێنیب ٣٠ نەخۆشە بەلام ئێستا ٤٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەی دەروونی چارەسەر وەردەگرێت و 20 نەخۆشی دیکەش لە لیستی چاوەروانیین تاوەکو بهێندرێنە ئەم نەخۆشخانەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەرکردن .
زیا پترۆس ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان دەلێت پێویستە وەزارەتی تەندروستی پێداوچوونەوە و زیاتر چاودێری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر بکات و لە زووترین کات تیمێکی تایبەتمەند دەنێرم تا چاودێری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر بکەن و راپۆرتێکی باش ئامادەبکەن تاوەکو بیدەین بە وەزارەتی تەندروستی تا چارەسەری نەخۆشخانەکە بکات