فیچەر - بازاڕی ماسیفرۆشانی موسڵ، چیرۆکی شارستانییەتێکی دێرین

فیچەر - بازاڕی ماسیفرۆشانی موسڵ، چیرۆکی شارستانییەتێکی دێرین
لە دڵی موسڵی کۆن، بازاڕێک هەیە چیرۆکی شارستانییەتێکی دێرینی پێوەدیارە. بازاڕی ماسیفرۆشانی مەیدان، شوێنێک کە مێژووەکەی حەفتا ساڵی تێپەڕاندووە، نموونەیەکی زیندووی بەردەوامیی کولتووری و ئابووریی ناوچەکەیە.

لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە، ئەم بازاڕە بووەتە ناوەندی سەرەکی بازرگانی ماسی لە موسڵ. زیاتر لە 30 دوکان لێرەدا هەن، کە هەریەکەیان میراتێکی بنەماڵەیی و چیرۆکێکی تایبەتیان هەیە.

قوسەی یوسف، یەکێک لە ماسیفرۆشە بەئەزموونەکان، باس لەوە دەکات کە ئەوان نەوە دوای نەوە ئەم کارە دەکەن. ئەمە بۆ ئەوان پیشەیەکی کۆنی بنەماڵەیی نەک کارێکی ئەمڕۆ و دوێنێ.

ئەحمەد ئیسماعیل، ماسیفرۆشێکی دیکەیە، ئەوان هەموو جۆرە ماسییەک دابین دەکەن، تەنانەت لە وەرزە ساردەکانیشدا.

سەرکەوتنی ئەم بازاڕە تەنها لە فرەچەشنی ماسییەکان نییە، بەڵکو لە شارەزاییی ئامادەکردنیشدایە. قوسەی یوسف باس لە نهێنیی ئامادەکردنی ماسی دەکات، وەک بەکارهێنانی بڕێکی زۆری خوێ بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش.

بە تێپەڕبوونی کات، بازاڕەکە خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکان گونجاندووە. لە سەرەتادا تەنها ماسی ڕووباری دیجلەی تێدا دەفرۆشرا، بەڵام ئێستا بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ کڕین و فرۆشتنی ماسی لە سەرتاسەری عێراق.

باوکی عومەر، فەرمانبەرێک لە موسڵ، دەڵێت ئەمە بازاڕێکە کە تەواوکەری جوانیی نەینەوایە. هەر کەسێک سەردانی بازاڕی ماسی نەکات، بەشێکی گرنگ لە مێژووی شارەکە لەدەست دەدات.

سەردانکەران لە هەموو شارەکانی عێراقەوە دێن، هەندێک بۆ کڕین و هەندێکیش تەنها بۆ بینینی ئەم شوێنە مێژووییە. نەجم عەبدوڵڵا، یەکێک لە کڕیاران، پشتگیری ئەم راستییە دەکات.