فیچەر - مۆزەخانەی کەلەپووری کوردی لە سلێمانی
کاتێک دەچیتە شاری سلێمانی، زۆر ناونیشانی زۆر مۆزەخانەت لەنێو شارەکەدا دەکەوێتە بەرچاو. خەڵکی سلێمانی زیاتر لە شارەکانی دیکە گرنگی بە کولتوور و کەلەپوور دەدەن.
دەبینین زۆر ماڵی کولتووری جگە لە مۆزەخانەکان هەن. ماڵی کەسایەتییە ناودارەکان بە پێداویستی و کەلوپەلەکانییەوە دەکەنە مۆزەخانەی بچووک بچووک.
لە گەرەکی دەرگەزێنی سلێمانی، کە ئەسحابەسپیشی پێدەڵێن. ماڵێک کراوەتەوە مۆزەخانەی کەلەپووری کوردی، کە سەر بە بەشی کەلەپوور و هونەری میلی سلێمانییە.
بالەخانەی مۆزەخانەکە، لە ساڵی 1901 لەلایەن بنەماڵەی حاجی فەقێ شاڵی دروستکراوە. لە ساڵی 1970 لەسەر پێشنیازی کۆمەڵێک مامۆستا کرایە مۆزەخانەی ئەنتۆگرافی و سەر بە زانکۆی سلێمانی بوو. ساڵی 2012 خرایە سەر بەڕێوەبەرایەتی کەلەپووری کورد لە سلێمانی.

بهشی بكه لە