فیچەر - مستەفا ئیسماعیل؛ بە جەستەیەکی سنووردارەوە جیهانێکی بێسنووری لە وشە خوڵقاندووە
مستەفا ئیسماعیل، گەنجێکی تەمەن 32 ساڵانە و تووشبووی شەلەلی دەست و پێیە، بەڵام نەخۆشییەکەی نەیتوانیوە رێگری لە خەونەکانی بکات. ئەو بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە، نەک هەر بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بووە، بەڵکو کتێبخانەیەکی دامەزراندووە و بووەتە نووسەرێک کە چیرۆکەکانی ئیلهام بە دەوروبەرەکەی دەبەخشن.
وەفا دەنوون، پووری مستەفا، دەڵێت، "مستەفا، سەرەڕای کەمئەندامییەکەی، هەندێک شتی بەدیهێناوە کە رەنگە بۆ کەسانی ئاسایی مەحاڵ بن."
رێگای مستەفا بۆ گەیشتن بە خەونەکانی ئاسان نەبوو. لە منداڵیدا، قوتابخانەی سەرەتایی رەتیانکردەوە وەریبگرن، بەڵام مامۆستایەک بەرپرسیارێتییەکەی هەڵگرت. دواتر لە رێگەی لیژنەیەکی پزیشکییەوە سەلماندی کە رێژەی زیرەکییەکەی لە سەرووی 85%ـەوەیە و تەنیا کێشەی جەستەیی هەیە.
خولیای مستەفا بۆ نووسین و خوێندنەوە هەر لە قۆناخی ناوەندییەوە دەستیپێکرد. عەبدولڕەحمان ئیسماعیل، برای مستەفا، دەڵێت، "کورتەچیرۆکی دەنووسی و رۆمانی دەخوێندەوە. دواتر لە ساڵی 2019 دەستی بە کردنەوەی کتێبخانەکەی کرد." عەبدولڕەحمان کە گەورەترین پاڵپشتی مستەفایە، شانازیی پێوە دەکات و دەڵێت، "نەیهێشتووە هیچ شتێک ببێتە رێگر لەبەردەمیدا."
چیرۆکی مستەفا ئیسماعیل، تەنیا چیرۆکی سەرکەوتنی تاکێک نییە، بەڵکو بووەتە رووناکییەک بۆ دەوروبەری و سەلماندوویەتی کە ئیرادە لە جەستە بەهێزترە و هیچ کۆسپێک ناتوانێت رێگری لە فڕینی خەونەکان بگرێت.

بهشی بكه لە