فیچەر - رەنگین سەلام؛ 20 ساڵە خۆبەخشانە خزمەتی هەڵەبجە دەکات
رەنگین سەلام، راگەیاندنکار و چالاکڤانی مەدەنی، ماوەی بیست ساڵە بووەتە سیمایەکی دیاری کاری خۆبەخشی و خزمەتکردن لە پارێزگای هەڵەبجە. ئەو باوەڕی وایە کە "هەموومان قەرزی ئەو شوێنەمان لەسەرە کە لێی دەژین" و ئەم باوەڕەی کردووەتە بنەمای کارکردنی بەردەوامی بۆ شارەکەی.
رەنگین لە ساڵی 2003ـەوە کاری راگەیاندن دەکات و لە ساڵی 2006ـەوە بەبێ دابڕان لە "رادیۆی دەنگی نوێ" کاردەکات، کە رادیۆیەکی سەربەخۆیە و گرنگی بە بوارەکانی ژینگە، ژنان و مافی مرۆڤ دەدات. سەرباری ئاستەنگی دارایی و کارکردن بەبێ مووچە بۆ ماوەی چەندین مانگ، خۆشەویستیی بۆ کۆمەڵگەکەی وایکردووە کە بەردەوام بێت. ئەو دەڵێت: "خۆشەویستیمان بۆ کارەکەمان و کۆمەڵگەکەمان وای لێکردووین کە بەردەوام بین."
جگە لە کاری راگەیاندن، رەنگین سەلام چالاکانە لە بوارەکانی ژینگە، ژنان و گەنجاندا کاردەکات. ئامادەیە بەڕێوەبردنی هەر چالاکییەک، بچووک بێت یان گەورە، لە ئەستۆ بگرێت بۆ ئەوەی هیچ بۆشاییەک لە خزمەتکردنی شارەکەیدا دروست نەبێت.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ستایشی رۆڵی رەنگین دەکات و بە نموونەیەکی درەوشاوەی بۆ گەنجان ناوی دەبات. پارێزگار دەڵێت: "کاتێک من تازە بووبووم بە مدیر ناحیە، رەنگین لە هەموو بۆنە و چالاکییەکاندا ئامادەبوو؛ پەیامنێر بوو، چالاکوان بوو، پێشنیازکەر بوو." هەروەها داوا لە گەنجان دەکات کە "چاو لە رەنگین بکەن و رێنمایی لێ وەربگرن" بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەیان بکەن.
رەنگین سەلام وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە بۆچی ئەوەندە خۆی بۆ هەڵەبجە ماندوو دەکات و دەڵێت، سەرەڕای هەموو مەینەتییەکانی شارەکە، گەنجان و ژنان و پیاوانی هەڵەبجە دەیانەوێت بە دڵسۆزی و خۆشەویستییان بۆ خاکەکەیان، سیمایەکی جوانی شارەکەیان پیشانی هەموو دنیا بدەن.

بهشی بكه لە