قەڵای خانزاد، شوێنەوارێکی سەردەمی میر سلێمان بەگ

قەڵای خانزاد، شوێنەوارێکی سەردەمی میر سلێمان بەگ
 
قەڵای بانەمان یەکێک لە قەڵا دیارەکانی میرنشینی سۆرانە. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومڕانیی میر سلێمان بەگی سۆران.
 
قەڵای خانزاد لە دوو نهۆم پێکدێت و لە بەرد و قسڵ دروستکراوە، ئەم قەڵایە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و پیرمام.
 
لە زۆربەی شوێنە ستراتیژییەکانی سنووی حکومڕانی میرنشینی سۆران قەڵا بۆ چاودێریی دروستکراون، قەڵایەک لەسەر چیای بەنی هەریر دروستکراوە، کە ئەویش بەناوی قەڵای خانزادی میری سۆران ناوی دەرکردووە.
 
دوای ئەوەی میر سلێمان بەگ، لە بەغدا لەلایەن کەسێکی چەکدار بەناوی لەشکری ژەهرخوارد دەکرێت و دەکوژرێت، میر خانزاد دەسەڵات دەگرێتە دەست و تۆڵەی براکەی دەکاتەوە.
 
میرنشینی سۆران لە ساڵی 1399 لەلایەن کەلۆس بەگ دامەزراوە. پایتەختەکەی گوندی هاودیان بوو لە قەزای رواندز. میرنشینی سۆران زۆر گرنگی بە خوێندن دەدا و لە زۆربەی ناوچەکان خوێندنگە و حوجرەی هەبوو. هەروەها لە زۆربەی ناوچە ستراتیژییەکانی قەڵای سەربازیی دروستکردووە.