شەقامی ئیسکان
شه‌قامى ئیسكانى هه‌ولێر 24 كاژێر ئاوه‌دانه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ی روو له شه‌قامه‌كه ده‌كه‌ن گه‌نجانن. گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و شه‌قامه له شه‌واندایه، چونكه به هۆی پیاده‌و عاره‌بانه‌كانه‌وه، رێگه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل زه‌حمه‌ت بووه، زۆربه‌ی هاونیشتمانانی ئه‌و شه‌قامه داوا ده‌كه‌ن، شه‌قامه‌كه به رووی شۆفێراندا دابخرێت.
بۆ ئه‌وانه‌ی عاره‌بانه‌یان تا ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه هێناوه، بژێوى ژیانیان له هه‌موو یاسایه‌ك پێ له پێشتره، بۆیه ئه‌وانه‌ی زۆرجاریش ده‌ركراون، رۆژى پاشتر له هه‌مان شوێنی خۆیانن.
پۆلیسی هاتوچۆ و قایمقامیه‌ت و شاره‌وانی هه‌ولێر، هێشتا له‌و دووڕیانه‌دان، شه‌قامه‌كه به ته‌واوى دابخرێت و نه‌هێڵن ئۆتۆمبێل پێیدا تێپه‌ڕێت، یان شه‌قامه‌كه رێكبخه‌ین و سه‌رپێچیه‌كان لابده‌ن، له‌و فیچه‌ره‌دا دیمه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌قامه له شه‌واندا و رای هاونیشتمانیان له شه‌واندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌شی بكه لە