خوسرەو جاف

خوسرەو جاف
هەر لە دەروازەی ماڵەکەوە پەیکەرەکان بە باوەشی ئاوەڵا و شێوەی وەستانی هونەرییانەوە پێشوازی لە میوانەکان دەکەن، ماڵێک کە هەموو سووچ و گۆشەیەکی کارێکی هونەرییە

ماڵێ خوسرەو جاف، مۆزەخانەیەکی گەورەی کاری هونەرییە، لەم فیچەرەی رووداودا بینەری دروستکردنی پەیکەری ئاهورمەزدا دەبین، کە لە ئاینی زەردەشتی بە خودای جوانی و چاکە ناسراوە.

خوسرەو جاف لە پاڵ ئەوەی کە ئەندازیاری تەلارسازییە، هاوکات رۆماننووس و وێژەوانیشە، لەپاڵ نووسینی ٧٣ پەرتووک، پەیکەرسازیشە. لەنێو ماڵەکەیدا کە ئێستا سیمای مۆزەخانەیەکی نیشتمانی وەرگرتووە سەرجەم کارە هونەرییەکان لە هارمۆنیا و تەباییەکی جواندا نمایشکراون.

کەم شێواز و جۆری هونەر هەن لە ماڵی خوسرەو جافدا نەبن، بە پێچەوانەشەوە ئەو کارە هونەرییانەی لە ماڵەکەی ئەودا هەن لە شوێنانی دیکە کەم و دەگمەنن.

ئەگەرچی ئەو کارە هونەرییانەی خوسرەو جاف دروستی کردوون و لەم مالەدا کۆکراونەتەوە بواریان پێنەدراوە لە شوێنە گشتییەکانی شارەکانی کوردستان نمایش بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا چیتر سەروەت و سامانی تاکە کەسێک نین، بەوەدا کە دەکرێ وەک رەوتێکی گەشەکرد و زیندووی هونەر سەیر بکرێت.