کێلگەکانی چای سەوز لە چین

کێلگەکانی چای سەوز لە چین

چای سەوز بە چای شاهانە ناسراوە، مێژووی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە چایە بۆ 1200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. وڵاتی چین بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی چای سەوز ناسراوە.

یەکێک لەم کێلگانەی کە رووداو سەردانی کردووە لە چین، 22 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، هەرکرێکارێک رۆژانە دەتوانێ تەنیا 2 کیلۆ چای سەوز بەرهەمبێنن. هەروەها لە بە 10 قۆناخدا تێپەڕدەبێت، تاوەکو بۆ خواردنەوە ئامادە دەبێت.

زیاتر لە 10 جۆر چای سەوز هەیە، یەکێک لە بەناوبانگترین جۆرە چای سەوز، چای لۆنجینگە، سەرەتای بەهار باشترین وەرزە
بۆ لێکردنەوەی ئەم جۆرە چایە. نرخی کیلۆیەک چای سەوز لە جۆری لۆنجینگ لە 900 دۆلار تاوەکو 3 هەزار دۆلار دەڕوات.

لە چین مۆزەخانەیەک بۆ چۆنییەتی بەرهەمهێنانی چای سەوز کراوەتەوە، کە لە سەرەتاوە چۆن بەرهەمهاتووە، رۆژانە سەدان گەشتیار سەردانی دەکەن.