كۆڕەو چۆمان
هاملتۆن، یەکێک بوو لەو رێگایانەی کە لە 31 ی ئاداری 1991 دا بووە رێگای کاروانێکی درێژی ئەو خێزان و کەسانەی کە لە ترسی دووبارە گەڕانەوەی رژێمی بەعس رایاندەکرد.
ئەو کاتەی خەڵک روو لە چۆمان دەکەن، دەچنە سەر شارێکی چۆڵ و وێران، کە لە ئەنجامی شەڕی هەشتساڵەی نێوان عێراق و ئێران وێران بووە، زۆربەی ئەو خێزانانەی روویان لە چۆمان کردوە لە شارەکانی سنووری پارێزگای هەولێرەوە هاتوون، ئەو ساڵە بەرەی کوردستانی هەم خۆراکیان لە رێگەی یوئێنەوە بۆ دەستەبەر دەکات، هەم هەوڵی کردنەوەی قوتابخانەیان بۆ دەدات.
لە کۆڕەودا بەشێک لەو خێزانانەی کە روویان لە چۆمان کردوە، تەرمی کەسوکار و ئازیزانیان پێبووە، هەندێکیشیان چاوەڕێی لەدایکبوونی کۆرپەلەکانیان دەبن.
بەپێی نوسراوێک، یەکەم قوتابخانەی دوای راپەڕین لە چۆمان کراوەتەوە و لەوێوە ژمارەیەکی زۆر منداڵانی خێزانە ئاوارەبووەکانی چۆمان و شارەکانی دیکە دووبارە دەخرێنەوە بەر خوێندن.
بەپێی سەرژمێرێک کە خدر مستەفا لەو ساڵەدا ئەنجامیداوە وپێشکەشی یوئێن کراوە بۆ ناردنی کۆمەک و هاوکاری ژمارەی ئەو خێزانانەی روویان لە باڵەکایەتی کردووە 36 هەزار و پێنجسەد خێزان بووە.
کۆڕەوی خەڵکی باشووری کوردستان بە کۆڕەوی ملیۆنی ناسراوە، کە بووە سەرەتایەک بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگا لە لەشکرکێشی رژێمی بەعس بگرێت و نەوایەکی ئارام لە رێگەی دانانی هێڵی 36 ـەوە بۆ کورد لە باشووری کوردستان پێکبنێ.
بهشی بكه لە