ئەلقەی هاوسەرگیری
فانۆسەکانی رەمەزان لە غەززە
خالید و غادیر دوو هاوژینی فەلەستینین، لە کاتێک مانگی رەمەزان نزیکدەبێتەوە تاوەکو نزیکبوونەوەی جەژن لە کامپی خان یونس دەست بە دروستکردنی فانۆس دەکەن.
ئەم فانۆسانە لەلایەن فەلەستینییەکان بە نیشانەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دادەنرێن.
خالید لە تەختەدار فانۆسەکان دروستدەکات و هاوژینەکەیشی بە پارچە قوماشی رەنگاوڕەنگ دەیانڕازێنێتەوە، هەروەها کەرەستە کارەباییەکانی لێدەبەتن.
ئەمساڵ لەچاو ساڵانی رابردوو، نرخی فانۆسەکان دوو هێندە بەرزبووەتەوە، بەهۆی ئەویش بەهۆی قەدەخەی سەر کەرتی غەززە و کاریگەری پەتای کۆرۆنا لەم فیچەرەدا فانۆسە رە نگاوڕەنگەکانی رەمەزان دەبینن.
ئەلقەی هاوسەرگیری
گوستیلە یەکێکە لەو نیشانە جوانانەی کە زۆر کەس حەز دەکات لە دەستی بکات، هەندێکیان لە زێڕ دروستدەکرێن و هەندێکیشیان لە زیو، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هاوسەرگیری ئەلقەیەک دروستدەکرێت، کە پێیدەگوترێت ئەلقەی هاوسەرگیری یاخود مارەیی.
ئیستەنبووڵ کە بەیەکێک لە شوێنە دیارەکانی دروستکردنی گوستیلەی هاوسەرگیری دادەنرێت، بە سەدان وەستا بە دەزگای جیاواز گوستیلەی سەرنجڕاکێش دروستدەکەن. لەم فیچەرەدا چۆنییەتی دروستکردنی گوستیلە یاخود ئەلقەی هاوسەرگیری دەبینین.
بەرنامەیەكی رەنگاو رەنگی تایبەتە بە مانگی رەمەزان. كولتوور و ژیانی رەمەزانیی گەلی كوردستان و كورد لە وڵاتان، هەروەها ژیانی رەمەزانی لە وڵاتانیجیهاندا نیشاندەدات.