ئەنجامدانی کاری خۆکووژی داعش لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان

ئەنجامدانی کاری خۆکووژی داعش لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان
نامۆ عەبدوڵڵا هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری رۆژنامەگەری لە زانکۆی کۆلۆمبیایی شاری نیویۆرک.

 پسپۆرییەکەی رووماڵکردنی سیاسەتی ئەمریکایە. لە ماوەی شەش ساڵ کاری رۆژنامەگەریدا، نامۆ راپۆرتەکانی لە چەندین دەزگای راگەیاندنی ناودار بڵاوکردۆتەوە لەوانە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئاژانسی هەواڵی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، و پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی کە بنکەکەی لە لەلەندەنە.

 نامۆ دامەزرێنەر و سەرنوسەری پێشووی سایتی ئینگلیزی رووداوە. نامۆ دوو خەڵاتی جیهانی لە بواری رۆژنامەگەریدا بردۆتەوە. یەکەم، سکۆڵەرشیپی کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی کۆشکی سپی-بوو کە لەلایەن خوودی سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و خانمی یەکەمی وڵات میشێڵ ئۆباما لە واشنتن ساڵی ٢٠١٢ پێدرا.

 نامۆ تاکە خوێندکاربوو لە زانکۆکەیدا ئەو خەڵاتە وەرگرێت. دووەم، خەڵاتی “باشترین و قوڵترین نوسین” بوو کە کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی کاتۆلیکی کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمان ساڵ پێیان بەخشی.

 نامۆ ئێستا پەیامنێری سەرەکی رووداوە لە واشنتن دی سی، پایەتەختی ئەمریکا، و پێشکەشکاری بەرنامەی “لەواشنتنەوە” یە، ئەو پرۆگرامەی کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر پرسە جیهانییەکان دەکرێت و هەفتانە لە تەلەفزیۆنی رووداو دادەبەزێت. نامۆ لەدایکبووی شارۆچکەی کەلاری باشووری کوردستانە و خوێندنی سەرەتایی لەهەمان شارۆچکە تەواوکردووە.

 خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە. بروانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان-هەولێر بەدەستهێناوە.