گەڕانی کانی - گوندی رووستێ

27 March 2023
گەڕانی کانی - گوندی رووستێ

گوندی رووست بە بەرزی زیاتر لە 1600 مەتر لە ئاستی رووی دەریا دەکەوێتە دامێنی چیای حەسارۆست لە قەزی چۆمانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە گوندەکە پێشتر جوو هەبوون، کە هەزاران ساڵە لەو گوندە ژیاون و دواتر لە ساڵی 1950 کۆچیان کردووە بۆ فەلەستین، بەڵام هەندێکیان مانەوەو بوونە موسڵمان ئێستا پێیان دەڵێن بنجوو، رۆشنبیرێکی گوندەکەش دەڵێت، ئیسحاق شامێل سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل لە کتێبی یادەوەرییەکانی خۆیدا نووسیوە " من لە دایکبووی ساڵی 1930ی گوندی رووستم لە دامێنی چیای حەسار".