گەڕانی کانی - کانی لە گوندی پاڵانی

گەڕانی کانی - کانی لە گوندی پاڵانی

گوندی پاڵانی لە دەشتی قەراجە و سەر بە مەخموورە. ئەم گوندە بە ماستی مەڕ بەناوبانگە. خەڵکەکەی پێیان وایە ماستی ئەوان خۆشترین ماستە و، گۆشتی مەڕەکانیشیان لە چاو گۆشتی مەڕی ناوچەکانی دیکەی دەوروبەریدا خۆشترینە. خەڵکی گوندەکەیش خەریکی جووتیاری و مەڕدارین.

لەم بەرنامەیەدا ئەوە پیشاندەدرێت کە مەڕدارەکان چۆن شیری مەڕەکانیان دەدۆشن و دەیکوڵێنن و دەینێنەوە تا ببێتە ماست.

گوندی پاڵانی پێنج کیلۆمەتر لە مەخموور دوورە. رووبەرەکەی 5000 کیلۆمەتر دووجایە. 20 ماڵی تیدایە. لە ساڵی 2012وە کارەبایان بۆ راکێشراوە.