گفتوگۆی کچان لەگەڵ باوەلێ

19 March 2024
گفتوگۆی کچان لەگەڵ باوەلێ

ئامینە خان، ناسراو بە باوەلێ میوانی گفتوگۆی کچانە و باس باسی توانا و کار و شێوازی ژیانی کچانی ئێستا و جارانە. پێکەوە گفتوگۆیەکی گەرم و پڕ لە پێکەنین دەکەن. باوەڵێ دەلێت "ژنی ئێستا وەکو جاران نین،  تەمبەڵن، تاقەتی ئیش کردنیان نییە بە هاوژینەکانیان دەڵێن بڕۆ ئەندۆمی و لەفەم و بۆ بێنە و هیچ کارێک ناکەن و حەزیان لە دلیڤەرییە." باوەلێ دەڵێت "ئافەرین بۆ  ئەو کچ و ژنانەی کە لە دەرەوە کار دەکەن و ماڵ و منداڵیش بەڕێوە دەبەن." نڤار و شەیما و بنەوش و بەهرە زۆر پرسیاری لەبارەی جیاوازی سەردەمی پێشووتر و ئێستای لێدەکەن ئەویش وەڵامیان دەداتەوە.

گفتوگۆی کچان بەرنامەیەكی گفتوگۆییە، هەموو شەوانی رەمەزان لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و پۆرتاڵ و سۆشیالمیدیای رووداو کاژێر 21:30 بڵاودەكرێتەوە. گەیاندنی پرسیار و گفتوگۆ نوێیەكانی كچان ئامانجی یەكەمی ئەو بەرنامەیە. خستنەڕووی خولیا و حەزەكانی كچان و گفتۆكردنیان لەگەڵ كچانی ناسرا و سەرکەوتوو ئامانجێکی دیکەی بەرنامەی گفتوگۆی کچانە.