فێربوونی زمان

17 March 2024
فێربوونی زمان

گرنگی فێربوونی زمانی دایک، مژاری ئەمجارەی گفتوگۆی کچانە. بنەوش، بەهرە، شەیما و نڤارە و میوانەکەیان هانا هووتە، هانا هاووڵاتییەکی ئەمریکییە و حەوت ساڵە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و لە سلێمانی دەژیت. هانا ئەزموون و ژیانی خۆی لە کوردستان دەگێڕێتەوە، باسی ئەوە دەکات چۆن فێری زمانی کوردی بووە؟

هانا جگەلە کوردی چەند زمانێکی دیکەش دەزانێت و دەڵێت "زمانی کوردی  خۆشترین زمانە کە فێری بووم و حەزم لێیە فێری بادینی و هەورامیش ببم." ئێستا هانا زمانی ئاماژەی کوردیش دەزانێت. لەبارەی فێربوونی زمانەوە هانا دەڵێت، راستە فێربوونی زمانی دووەم گرنگە بەڵام دەبێت یەکەمجار دایک و باوکان منداڵەکانیان فێری زمانی دایک بکەن، چونکە زمان ناسنامەیە و زۆر گرنگە زمانی دایک گرنگی پێبدرێت.

گفتوگۆی کچان بەرنامەیەكی گفتوگۆییە، هەموو شەوانی رەمەزان لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و پۆرتاڵ و سۆشیالمیدیای رووداو کاژێر 21:30 بڵاودەكرێتەوە. گەیاندنی پرسیار و گفتوگۆ نوێیەكانی كچان ئامانجی یەكەمی ئەو بەرنامەیە. خستنەڕووی خولیا و حەزەكانی كچان و گفتۆكردنیان لەگەڵ كچانی ناسرا و سەرکەوتوو ئامانجێکی دیکەی بەرنامەی گفتوگۆی کچانە.