مەیکەپی کچان

14 March 2024
مەیکەپی کچان

کچان هەمیشە حەزیان لەوەیە زۆر جوان دەرکەون و روخسارێکی زۆر سەرنجڕاکێش و جوانیان هەبێت، بۆ ئەو ئامانجەش  مەیکەپ زۆرجار رێگەی یەکەمە پەنای بۆ دەبەن. لەم بەرنامەیەدا شەیما و بنەوش، نڤار و بەهرە، میوانداریی مەیکەپ ئارتیست شکۆفە محەممەدیان کردووە و لەباری جۆرەکان و شێوازەکانی مەیکەپ گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن. شێوازەکانی مەیکەپ بە گوێرەی پێست، تەمەن تەمەن و رووخسار رووندەکەنەوە.

گفتوگۆی کچان بەرنامەیەكی گفتوگۆییە، هەموو شەوانی رەمەزان لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و پۆرتاڵ و سۆشیالمیدیای رووداو کاژێر 21:30 بڵاودەكرێتەوە. گەیاندنی پرسیار و گفتوگۆ نوێیەكانی كچان ئامانجی یەكەمی ئەو بەرنامەیە. خستنەڕووی خولیا و حەزەكانی كچان و گفتۆكردنیان لەگەڵ كچانی ناسرا و سەرکەوتوو ئامانجێکی دیکەی بەرنامەی گفتوگۆی کچانە.