مەهاباد ئیبراهیم زاخۆیی

مەهاباد ئیبراهیم زاخۆیی
ئەم جارە گولستان پەروەر لە هیران و نازەنینەوە میوانداری هونەرمەندی دەنگ خۆش مهاباد ئیبراهیم دەکات مەهاباد هەر لە منداڵییەوە بێوار و شوێن بوو، باوکی پێشمەرگە بووە، بۆیە هەمیشە بێ ماڵ بووە لەگەڵ ماڵباتەکەی، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە پەنابەری ئێران دەبێت و دوای ٦ مانگ ژیانی هاوسەری پێکدەهێنێت و بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت لەگەڵ هاوسەرەکەی، مهاباد یادەوەرییەکی هەیە لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی کە لە ساڵی ١٩٧٩ بەشداری کۆنسێرتێک دەکات وەکو گروپی هەڵپەرکێ و هەر لەوێش مەلا مستەفا سەردانیان دەکات .

 سەرەتای ساڵانی هەشتا بۆ مهاباد سەرەتای درووستبوونی بواری هونەری و گۆرانی گوتن دەبێت ئێستا خاوەنی چەندین بەرهەم و کلیپ و ئەلبوومە