ئامادەکردنی شیری بادەم

ئامادەکردنی شیری بادەم

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی شیری بادەم و سوودەکانی دەخاتەڕوو.

پێویستییەکان: بادەم، ئاو، میکسەر، پارچە پەڕۆیەک بۆ پاڵاوتن

ئامادەکردن
پەرداخێک بادەم لەگەڵ چوار پەرداخ ئاو دەخرێتە میکسەرە و  پاش تێکەڵکردنی، لە رێگەی پەڕۆیەکەوە دەپاڵێورێت و شیری بادەمەکە ئامادە دەبێت.

بەکارهێنان و سوودەکانی
دەتوانرێت بەجیا یاخود لەگەڵ قاوە تێکەڵبکرێت و بخورێتەوە یان لە دروستکردنی چێشتدا بەکاربهێندرێت. شیری بادەم خواردنەوەیەکی پڕ لە ڤیتامینە، بەسوود و تەندروستە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی هەستیارییان بە گلوتامین هەیە.

پێشکێشکار: هەڤراز حەمید پیرۆ

کاتی پەخش: 17:55
دووبارە: 07:50