بەهێزکردنی ئێسک و کەمکردنەوەی ئازار
لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سرووشتی بۆ بەهێزکردنی ئێسک و کەمکردنەوەی ئازار پێشاندەدات.
پێکهاتەکان: بادامی سادە، گوێز، لیمۆ، هەنجیر، کشمیش، خورما
7. مەکەدیمیا
ئامادەکردن
1. سەرەتا بادامەکان پاک دەکەینەوە و دڵنیادەبینەوە کە خوێیان پێوە نەبێت.
2. گوێزەکە دەشۆینەوە و جوانەکانیان هەڵدەبژێرین.
3. هەنجیر، کشمیش و خورماکان ئامادە دەکەین.
4. مەکەدیمیاکان دەخەینە ناو دەفرێکەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ و شەش کە یارمەتی دڵ دەدات و ئێسک چاک دەکاتەوە.
5. دوو لیمۆ دەگوشین.
6. هەموو پێکهاتەکان دەخەینە ناو میکسەرێکەوە.
7. پاشان کەوچکێکی گەورە هەنگوین دەکەین بەسەر پێکهاتەکاندا.
8. هەموو پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵدەکەین تاوەکو دەبنە گیراوەیەک.
بەکارهێنان
رۆژانە یەک کەوچک لەم تێکەڵەیە بخۆن، بەتایبەتی لە بەیانیاندا. ئەم تێکەڵەیە بەتامە و یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی ئێسکەکانتان.