چای لاڤێندەر بۆ کەمکردنەوەی سترێس

چای لاڤێندەر بۆ کەمکردنەوەی سترێس

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی چای لاڤێندەر بۆ کەمکردنەوەی سترێس و ئارامکردنەوە پێشاندەدات.

پێداویستییەکان: گوڵی لاڤێندەر، ئاو، هەنگوین (بەپێی خواستی خۆت)

ئامادەکردن
1. سەرەتا گوڵی لاڤێندەر لە لقەکەی جیادەکەینەوە، تەنیا سەرەکانی گوڵەکە بەکاردەهێنین.
2. کەمێک ئاو دەخەینە سەر ئاگر تاوەکو دەکوڵێت.
3. گوڵە لاڤێندەرە جیاکراوەکان دەخەینە ناو ئاوە کوڵاوەکە.
4. چاوەڕێ دەکەین چایەکە نزیکەی پێنج بۆ حەوت خولەک بکوڵێت، تاوەکو رەنگەکەی دەگۆڕێت.
5. دەتوانن بە تەنیا بیخۆنەوە، یان ئەگەر حەزتان لێیە کەمێک شیرین بێت، دەتوانن هەنگوینی تێ بکەن. 

بەکارهێنان
دەتوانن بەیانیان، نیوەڕۆیان، ئێواران، تەنانەت شەوانیش بیخۆنەوە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی شەوان دێنە ماڵەوە و سترێسیان هەیە، ئەم چایە یارمەتییان دەدات پشوو بدەن و باشتر بنوون.