چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست

چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست پێشاندەدات.

پێداویستییەکان: سیر، بەیکینگ پاودەر، سۆدە، ئاو

ئامادەکردن
1.  سێ دەنک سیر ورد بکرێت.
2.  سیرە وردکراوەکە بۆ ماوەی 10 خولەک لەو شوێنەی پێست دەدرێت کە کێشەی هەیە.
3.  پاشان سیرەکە لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت.
4.  بەیکینگ پاودەر لەگەڵ تێکەڵەی ئاو و سیرەکە زیاد دەکرێت.
5.  ئەو بەشەی پێست کە کێشەی هەیە، دەشۆردرێت یان دادەهێندرێت بە تێکەڵەکە.
6.  بۆ چارەسەری زیاتری هەموو جەستە، ئاوێکی گەرم ئامادە دەکرێت و بەیکینگ پاودەری تێدەکرێت، پاشان بۆ ماوەی نیو کاژێر لەناو ئاوەکەدا دەمێنێتەوە. 

بەکارهێنان: شەوان یان ئێواران پێست بۆ ماوەی چارەکێک یاخود 20 خولەک دەدرێت لەو شوێنەی پێست کە کێشەی هەیە.