چایەکی بەسوود بۆ سووڕی مانگانه
لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی چایەکی بەسوود بۆ سووڕی مانگانه و ئەو کەسانەی کێشەی گەدە و ریخۆڵەیان هەیە پێشاندەدات.
پێکهاتەکان: یانسوون، دارچینی، هەنگوین
ئامادەکردن
1. یانسوونەکە ورد دەکرێت.
2. دواتر دارچینییەکە ورد دەکرێت.
3. یانسوون و دارچینییەکە دەخرێنە ناو ئاو و بۆ ماوەی پێنج تاوەکو حەوت خولەک دەکوڵێنرێت.
4. دوای کوڵاندن، چایەکە دەبێت کەمێک ساردبێتەوە.
5. ئەو کەسانەی حەزیان لە شیرینییە، دەتوانن هەنگوینی تێکەڵ بکەن.
بەکارهێنان
دەتوانرێت رۆژانە وەکو هەر جۆرە چایەکی دیکە بخورێتەوە.
بهشی بكه لە