گیراوەیەک بۆ جوانکردنی پێستی دەموچاو

01 April 2024
گیراوەیەک بۆ جوانکردنی پێستی دەموچاو

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی دروستکردنی گیراوەیەک بۆ جوانکردنی پێستی دەموچاو بە پێکهاتەی سرووشتی رووندەکاتەوە.

پێکهاتەکان
پیاز، نیشاستە، سابوونی رەقی

ئامادەکردن
پیازەکە ورد دەکرێت و لەناو میکسەرێک دادەنرێت تاوەکو ئاوەکەی لێوردەگیرێت. سابوونی رەقی ورد دەکرێت و لەگەڵ ئاوی پیازەکە لەناو مەنجەڵێک لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەنرێت تاوەکو سابوونەکە دەتوێتەوە. دواتر کەمێک نیشاستەی تێدەکرێت تاوەکو دەبێت بە گیراوەیەکی توند.

بەکارهێنان 
شەوانە بەکاردەهێنرێت. 
سوودەکان
یارمەتی جوانکردنی پێستی دەموچاو دەدات.