جوانکردنی پێستی دەموچاو

22 March 2024
جوانکردنی پێستی دەموچاو

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەک بۆ جوانکردنی پێستی دەموچاو بەپێکهاتەی سرووشتی رووندەکاتەوە.

پێکهاتەکان
تەماتە
نیشاستە
ئاو

سەرەتا پەرداخێک ئاو گەرمدەکرێت. تەماتەیەک ورد دەکرێت و لەناو میکسەر دادەنرێت و دواتر دەپاڵێورێت. یەک کەوچک نیشاستە دەکرێتە ناو ئاوە گەرمەکە تاوەکو کەمێک توند دەبێت، ئینجا لەگەڵ تەماتەکە تێکەڵ دەکرێت و گیراوەیەک دروست دەبێت.

بەکارهێنان 
گیراوەکە لە هەموو دەموچاو دەدرێت و بە جوانی مەساج دەکرێت. بۆ ماوەی 30 خولەک چاوەڕێ دەکرێت و دواتر بە ئاوی سارد دەموچاو دەشۆرێت.

سوودەکان
یارمەتی جوانکردنی پێستی دەموچاو دەدات.