ژن و پیشە – بێریڤان ئەنوەر – خاوەنی ئارایشگا

ژن و پیشە – بێریڤان ئەنوەر – خاوەنی ئارایشگا
من بێریڤان ئەنوەرم. لە هەولێر دادەنیشم. خاوەنی کۆمەڵگەی گوڵی ئارێزەم کە تایبەتە بە خانمانی باڵاپۆش. زیاتر لە دەساڵە ئەم کارە دەکەم.  
بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم کۆمەڵگەیە لەوە سەرچاوەی گرت کە جوانییەکانی خانمانی باڵاپۆش دەربخەین. لای هەمووان ئاشکرایە کە ساڵانی رابردوو شوێنێک نەبوو بۆ خانمانی باڵاپۆش. بۆیە بیرمان لەوە کردەوە کە شوێنێکی تایبەت دابنێین بۆ ئارایشت و بۆ جلوبەرگ و عەزی و وێنەگرتن.
پێشووتر خانمێک باڵاپۆش بووبێت و حەزی لە بەدلەیەک بووایە و یەک پارچە بووایە و بیویستایە رۆژی بووکێنی لە بەری بکات، دەستی نەدەکەوت. ئێمە هاتین ئەو رچەیەمان شکاند و بەدلەکەمان کردە یەکپارچە. 
کاتێک کارەکان بۆ بووکەکە دەکەین، لێرە ستافێکی پیشەگەرمان هەیە کە وێنەی بووک و زاوا دەگرن کە ئافرەتن. ئێمە یەکەم شوێن بووین کە ستافی وێنەگری ئافرەت دابین بکەین بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە ماڵەوە وێنە دەگرن و پێیان خۆش نەبوو وێنەگری پیاو وێنەیان بگرن.
هەروەها بەشی رازاندنەوە و گوڵمان هەیە. دیکۆری زۆربەی بۆنەکانمان هەیە، وەک لەدایکبوون و خەنەبەندان و مارەبڕین و گواستنەوە. 
 
 
ئەم بڕگەیە هەموو رۆژێک، لە سێ کاتی جیاوازدا لە شاشەی رووداو پەخشدەکرێت. 07:50 خولەک 15:50 و 23:50