ژن و پیشە – ئیمان قادر – خاوەنی سالۆن

ژن و پیشە – ئیمان قادر – خاوەنی سالۆن
من ناوم ئیمان قەهارە. دانیشتووی هەولێرم و خاوەنی ئارایشتگام ئافرەتانم. لێرە هەموو بەشێکی جوانکاریمان هەیە. بەشێکی تایبەتمان بە قژی سرووشتی هەیە کە بە لەیزەر دایدەنێین. لەم بەشەدا مێردەکەم هاوکارمە و ئەو قژەکە دادەنێت و زۆر هاوکارمە.

هەر لە منداڵییەوە خەونم ئەوە بووە ئارایشتگام هەبێت. ئامۆژگاریم بۆ ئافرەتان ئەوەیە ئەوەی بەهرەیەکی تێدایە گرنگیی پێ بدات تاوەکو دەگاتە خەونەکەی خۆی.
 
 
ئەم بڕگەیە هەموو رۆژێک، لە سێ کاتی جیاوازدا لە شاشەی رووداو پەخشدەکرێت. 07:50 خولەک 15:50 و 23:50