ژن و پیشە – سیپەل فاخیر – کڵاوچن

ژن و پیشە – سیپەل فاخیر – کڵاوچن
ناوم سیپەل فاخیرە. دانیشتووی سۆرانم. تەمەنم 27 ساڵە. سێ ساڵە خەریکی کاری دەستیم وەک بەشێک لە داهاتی رۆژانەی ژیانی خۆم.
کڵاو و هێلەک و ملوانکە و بازن و جوانکاریی ئافرەتان دروست دەکەم و نەخشیان لەسەر دەچنم. کڵاو هەیە نزیکەی چوار کاژێر پێوەی خەریک دەبم تاوەکو تەواوی دەکەم. 
سەرەتا کە دەستم پێکرد گرنگیم بە جلی کوردی دا و هێلەک و کڵاو و هەر شتێکی فۆلکلۆریم دروست دەکرد. ئیتر هێدی هێدی کەوتمە ناو کارەکەوە و ئێستا هەر شتێکی جوانکاری بۆ سەر جلوبەرگی ئافرەتان دروست دەکەم. بەپێی خواستی کڕیاریش دروستی دەکەم.
 
 

 

ئەم بڕگەیە هەموو رۆژێک، لە سێ کاتی جیاوازدا لە شاشەی رووداو پەخشدەکرێت. 07:50 خولەک 15:50 و 23:50