ژن و پیشە – مەریەم شێرزاد - گوڵفرۆش

ژن و پیشە – مەریەم شێرزاد - گوڵفرۆش

من مەریەم شێرزادم. 11 ساڵە لە هەولێرم. خەریکی کاری هونەر و تابلۆ و وێنەکێشان بووم. سێ ساڵە ئەم دووکانەم داناوە و گوڵی سرووشتی دەفرۆشم.

 

زۆر حەزم لەم کارەمە و خەڵکێکی زۆر سەردانم دەکەن و دڵخۆشیان دەکەم. بەیانیان کاژێر 10:00 دێمە دووکان تاوەکو درەنگانێک دەمێنمەوە.

 

زۆربەی کچان و کوڕان دێن گوڵەباخی سوور دەکڕن. گوڵە باخی دیکەیشمان بە رەنگی دیکە هەیە کە بۆ شوێن و بۆنەی دیکە دەبێت، بەڵام گوڵەباخی سوور بۆ عاشقانە.

 

بۆ هەموو بۆنەکان دیزاین دەکەم و بەپێی خواستی کەسەکە دیزاینی گوڵ دەکەم و گوڵی جۆراوجۆر بەکاردەهێنم.

 
ئەم بڕگەیە هەموو رۆژێک، لە سێ کاتی جیاوازدا لە شاشەی رووداو پەخشدەکرێت. 07:50 خولەک 15:50 و 23:50