نێچیرڤان بارزانی: دوای هەڵبژاردن قۆناخێکی نوێ لە عێراق دەستپێدەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ رووداو، نهێنیی "بەهێزیی پارتی،" داهاتووی عێراق، کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی دەخاتەڕوو.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە ئامانجی پارتی کردەوە و گوتی، "ئامانجمان ئەوەیە یەک ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنین و پێمان وایە زیاتریش دەهێنین."
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی کردەوە، هێزی سەرەکیی پارتی، نە پارەیە و نە چەک، بەڵکو "متمانە و پشتیوانیی خەڵکی کوردستانە."
لە هەڤپەیڤینەکەدا، کە رۆژی هەینی تۆمارکرا و پەخش کرا، نێچیرڤان بارزانی بە هێڤیدار ئەحمەد، پێشكێشکاری رووداوی راگەیاند، هەڵبژاردنی 11ی تشرینی دووەم "سەرەتایەکی نوێ" لە عێراق دەستپێدەکات بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکان.
"نهێنیی هێزی پارتی، متمانەی خەڵکە"
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سەرچاوەی هێزی پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا نێچیرڤان بارزانی رەتیکردەوە کە هێزی حیزبەکەی لە پارە، دەسەڵات یان چەکەوە سەرچاوەی گرتبێت و گوتی، "ئەگەر خەڵکت نەبێت، ئەوانەی دیکە هیچیان نین. مەرجی یەکەم بۆ بەهێزبوون، ئەوەیە میللەتت لەگەڵ بێت. ئێمە پشتڕاستین کە پارتی، میللەتی لەگەڵە."
نێچیرڤان بارزانی هۆکاری ئەو متمانەیەی بۆ "راستگۆیی" پارتی لەگەڵ خەڵک گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوە کرد، "ئەوەی پێمان کرابێت، کردوومانە و ئەوەی پێمان نەکرابێت، پێمان گوتوون کە پێمان ناکرێت. ئەم راستگۆییە لە خەباتی پارتییدا باوەڕێکی دروستکردووە کە خەڵک متمانەیان پێی هەبێت."
قۆناخێکی نوێ لە عێراق و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی سێشەممەی داهاتووی پەرلەمانی فیدراڵی بە وەرچەرخانێکی گرنگ دادەنێت و دەڵێت، ئەمە "دەرفەتێکە بۆ کردنەوەی دەرگایەکی نوێ لە پەیوەندییەکان."
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، دوای هەڵبژاردن، عێراق دەچێتە "قۆناخێکی نوێوە" بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی گفتوگۆ کردەوە و رایگەیاند، "بەغدا قووڵایی ستراتیجیی ئێمەیە و دەبێت کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەین."
پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی؛ "ئەو قۆناخەمان تێپەڕاندووە کە نەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین"
سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دا کە ئەو سەردەمە تێپەڕیوە کێشەکان بە چارەسەرنەکراوی بمێننەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "ئێمە ئەو قۆناخەمان بەجێهێشتووە کە دۆخەکە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا ئەوەندە تێکبچێت کە نەتوانین چاکی بکەینەوە."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای هەڵبژاردنەکانی کوردستان، هەوڵدەدەن حکومەتێک پێکبهێنن کە "جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بێت."
کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی
نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکەمجار وردەکاریی گفتوگۆی خۆی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەبارەی کردنەوەی ئاسمانی سلێمانی ئاشکرا کرد و گوتی، "لە کۆبوونەوەکەدا پێم گوت کاتی ئەوە هاتووە بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی سلێمانی بدەن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش "راستەوخۆ قبووڵی کرد، تەلەفۆنی کرد و کێشەکەی چارەسەر کرد. بۆ ئێمە هەولێر و سلێمانی و دهۆک یەکن."
پارتی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێزدایە
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە کە پارتی باوەڕی بە بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز و کارا هەیە، بەڵام بە پێویستی زانی"بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان وەک هێڵی سوور ببیندرێن."
لە کۆتایی هەڤپەیڤینەکەدا، نێچیرڤان بارزانی داوای لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و دەنگ بە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە وەک خۆی گوتی، "هەر یەک دەنگێکیش بۆ ئێمە زۆرە و گرنگە."
پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینەکەدا باسی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کرد و گوتی، "سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە مەرجەعە، سەرۆکە، هەموو شتێکە." ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک بارزانی-یش لەدوای راپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان و جێکردنەوەی مافەکانی گەلی کوردستان لە دەستووری عێراق کرد و گوتی، "جەنابی سەرۆک یەکەم کەس بوو داوای کرد کێشەکانی کوردستان بە هەڵبژاردن یەکلایی بکرێنەوە، هەمیشەش هانی ئێمەی داوە بۆئەوەی خزمەتی زیاتر بکەین. ئەو دەستکەوتانەی لە دەستوور بۆ کورد چەسپاون، بێ موبالەغە ئەگەر شەخسی خۆی لەوێ نەبوایە ئەو شتانە نەدەکران و زۆریش زەحمەت دەبوو. ئەوەی لە دەستووریشدا هاتووە لە ئەنجامی پێداگرییەکی زۆری بوو. من نامەوێ رۆڵی خەڵکی تر بە نادیدە بگرم، بەڵام رۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانەدا یەکلاییەکەرەوە بوو."
لەبارەی پەیوەندیی خۆی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش؛ نێچیرڤان بارزانی قسەی کرد و گوتی، "ئێمە پێکەوە گەورە بووین. وەک خزمایەتیش ئامۆزاین، بەڵام وەک رەفیقیش ئێمە رەفیقین و هەردووکیشمان خزمەتکارین؛ هەردووکمان لەژێر سایەی جەنابی سەرۆک بارزانی، خزمەتکاری ئەم میللەتەین و ئەوەی پێمان بکرێت هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی دەیکات."
دەقی بەرنامەی (کێ بەهێزە) لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
رووداو: لەپشت ئەم دەرگایەوە جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی هەیە. بەڕێزیان زۆر دەرگای داخراو دەکاتەوە. ئێمە ئەم دەرگایەی بۆ دەکەینەوە و بزانم ئەو چەند دەرگای دیکەی لەپێشە بۆئەوەی دوای ئەم هەڵبژاردنە بەڕووی خەڵک و لایەنە سیاسییەکان بیکاتەوە. سڵاو.
نێچیرڤان بارزانی: سەرچاوان.
رووداو: کاک نێچیرڤان، کوی؟
نێچیرڤان بارزانی: باشم سەلامەت بی، کاک هێڤیدار. تەندروستیت؟ باشی؟
رووداو: وەڵڵا خۆم کەشخە کرد، گوتم، بەیانی هەڤپەیڤینی کاک نێچیرڤانم هەیە. بەڵام تۆ لەمنت بردەوە.
نێچیرڤان بارزانی: زۆر سوپاس. بەخێربێی، ئەتوش کەشخەی.
رووداو: زۆر گەنج دەرکەوتووی.
نێچیرڤان بارزانی: زۆر سوپاس، زۆر مەمنوون.
رووداو: تەندروستیت باشە؟
نێچیرڤان بارزانی: وەڵڵا سوپاس بۆ خودا.
رووداو: ئەدی کێ بەهێزە، کاک نێچیرڤان؟
نێچیرڤان بارزانی: چۆن کێ بەهێزە؟
رووداو: کێ لەم هەڵبژاردنەدا بەهێزە؟
نێچیرڤان بارزانی: روونە، پارتی بەهێزە.
رووداو: ئەی یەکێتی دەڵێت، "ئێمە بەهێزین."
نێچیرڤان بارزانی: ئینجا هەر حیزبێک بۆ خۆی دەڵێت، "ئێمە بەهێزین"، بەڵام پرسیارەکە لە من دەکەیت، من پێموایە لەم هەڵبژاردنانەش پارتی بەهێزە.
رووداو: بۆچی بەهێزە پارتی؟
نێچیرڤان بارزانی: پارتی هێزی یەکەم دەبێ. پارتی بەهێزە بە پشتیوانی گەلی کوردستان، هەموو کوردستانییەکان، پێکهاتەکانی کوردستان. پارتی کە دەڵێت "بەهێزم"، ئەو بەهێزیەیە کە پشتیوانی میللەتی لەگەڵە.
رووداو: ئێمە لە بەرنامەی (کێ بەهێزە)دا گوتمان، ئەوەی پارەی هەبێت بەهێزە، ئەوەی دەسەڵاتی هەبێت بەهێزە، ئەوەی چەکی هەبێت بەهێزە، خەڵک بەهێزترە. کێ بەهێزە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر خەڵکت نەبێت، ئەوانی دیکە هەموویان هیچ نین. شەرتی یەکەم بۆ بەهێزبوون ئەوەیە، میللەتت لەگەڵ بێت. پشتڕاستین بەوەی پارتی میلـلەتی لەگەڵە؛ پارتی کوردستانییانی لەگەڵە. هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پشتیوانی پارتی دەکەن، ئێمە ئەوە بە هێزی پارتی دەزانین.
رووداو: چی وای کردووە ئەم خەڵکە هێندە متمانەی بە پارتی هەبێت. جارێک گوتم، هەموو حیزبەکان لە هەڵبژاردنەکان دەڵێن، ئەم هەڵبژاردنە پارتی دەکەوێت، بەڵام هەڵبژاردن دێت و پارتی هەر خەڵک دەستی دەگرێت. بۆچی ئەم خەڵکە هێندە بە ئێوەوە بەستراوە؟
نێچیرڤان بارزانی: دەزانی چۆنە؟ ئەگەر سەیری مێژوو بکەیت لە رۆژی دامەزراندنی پارتییەوە تاوەكو ئێستا، پارتی بۆ ئەوە دروستکراوە یەک ئامانجی هەبووە. ئامانجی پارتی کوردستان بووە. پارتی وەک ئامرازێک بووە، جەنابی سەرۆک زۆرجار ئەو قسەیەی کردووە و ئێستاش ئێمە لەسەر ئەو نەهجە بەردەوامین. پارتی بە ئامراز دەزانین، کوردستان بە ئامانج دەزانین. لە مێژووی پارتیدا ئەم حیزبە لە رۆژی یەکەمەوە تاوەكو ئێستا لەسەر ئەم رێچکەیە رۆیشتووە. من پێم وایە هێزی پارتی لەوەدایە. هێزی پارتی لە گەلەکەدایە، لە هیچ شتی دیکە نییە. گەلی کوردستان متمانەیان بەم رێبازە هەیە، متمانەیان بەم حیزبە هەیە کە دەتوانێت ئەو ئاواتانەی کە خەڵکی کوردستان زۆر پێیانەوە ماندوو بووە جێبەجێیان بکات.
رووداو: ئێوە چۆن سەیری خەڵک دەکەن، کاک نێچیرڤان؟ وەک سەرکردایەتیی پارتی، وەک نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، وەک پارتی چۆن سەیر ئەم خەڵکە دەکەن؟ هەمیشە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە زۆر ناخۆش بوو، بەڵام هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردن خەڵک دەستی پارتی گرت؛ ئەم خەڵکەی کە لە پشتی ئێوەیە.
نێچیرڤان بارزانی: سەربەرزین و سەرفرازین؛ باوەڕ بەخۆبوونی زۆرمان هەیە لە یەک شت، ئەویش ئەوەیە کە گەلی کوردستان متمانەیان بە پارتی هەیە و ئەوەشە هێز و سەرچاوەی ئێمە. دەمەوێ بڵێم ئێمە سوپاسیان دەکەین؛ زۆرجار ناحەزان خەونیان بەوەوە دیوە کە پارتی لاواز دەبێت؛ پارتی لەنێودەچێت، بەڵام هەمیشە ئەم میللەتە پشتیوانی پارتی بوون. سەیرکە، بۆ نموونە ساڵی 1975 بڕوا دەکرا دوای شکستی 1975 پارتی تەواو بوو، بەڵام جارێکی دیکە گەڕایەوە، چۆنیش گەڕایەوە؟ زۆر بە هێزەوە گەڕایەوە، ئەویش بە پشتیوانی خەڵک. بابەتەکە چەک و توانای مادی نەبوو.
رووداو: پارەش نەبوو؟
نێچیرڤان بارزانی: نە پارە بوو، نە هیچ شتێک، بەڵکو پشتیوانیی گەلی کوردستان بوو؛ متمانەی گەلی کوردستان بوو بە پارتی. جارێکی دیکە پارتی هاتەوە نێو گۆڕەپان و تاوەكو ئێستاش بەردەوام 79 ساڵە بەردەوامە لەسەر ئەمە. ئەمە باوەڕێکی دروست کردووە، کاک هێڤیدار، لەناو خەڵک کە پارتی دەتوانێت ئەو ئامانجانە بەدیبهێنێت کە بە راستی گەلی کوردستان ئاواتیانە.
رووداو: لە دهۆک گوتت، نهێنیی هێزی پارتی ئەم خەڵکەیە، کۆدەکە چییە؟
نێچیرڤان بارزانی: متمانەیە، متمانەیە بە رابردوو، متمانەیە بە ئێستا، متمانەیە بە ئاییندە. ئەو متمانەی کە گەلی کوردستان هەیانە بە پارتی. ئێمە لەگەڵ خەڵکی خۆمان راستگۆ بووین و ئەوەی پێمان کراوە کردوومانە و ئەوەی پێمان نەکراوە پێمان گوتوون کە پێمان ناکرێت. من پێم وایە ئەو راستگۆییە لە خەباتی پارتی دا سەرچاوەیەکی بەهێزی ئەو بیر و باوەڕە بووە کە خەڵک ئەو باوەڕەیان بە پارتی هەبووە.
رووداو: لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گەرم و گوڕ بوویت و ئەم شار و ئەو شارت کرد. ئەم هەڵبژاردنە بۆچی گرنگە؟ گوتت ئەم هەڵبژاردنە لە هەموو هەڵبژاردنێک گرنگترە.
نێچیرڤان بارزانی: هیچ هەڵبژاردنێک نییە گرنگ نەبێت. گەرموگوڕ بووین، چونکە پێم وایە ئەم هەڵبژاردنە سەرەتایەکی نوێ دەستپێدەکات لە عێراق. لە ساڵی 2005ەوە کە دەستووری نووسراو پەسەندکرا، عێراق بە قۆناخی زۆر ناخۆشدا تێپەڕی، بەڵام ئێستای عێراق ئەگەر سەیری بکەین، ئێمە دەبینین لە رووی ئەمنییەوە دۆخی عێراق باشترە، لە رووی ئابوورییەوە تاڕادایەک دۆخی عێراق باشترە، کەواتە ئێمە دەبێت ئەم هەڵبژاردنانە و دوای ئەم هەڵبژاردنانە ناوی بنێین سەرەتایەکی نوێ لە عێراق بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق.
رووداو: کاک نێچیرڤان، بارێکی گرانت هەڵگرتووە بۆ بابەتی ئەو یەک ملیۆن دەنگییە. دەڵێن، زۆر زەحمەتە، بەڵام دەڵێن لای ئەو ئاسانە. پێمان بڵێ، ئەو ملیۆن دەنگە چییە؟
نێچیرڤان بارزانی: خۆی لە هەموو هەڵبژاردنێکدا خۆ دەبێت ئامانجێک دیاری بکرێت. ئامانجی ئێمە وەک پارتی ئەوەیە، یەک ملیۆن دەنگ بۆ ئەم هەڵبژاردنە پەیدا بکەین، ئەستەمیش نییە. بۆچی ئاسانە؟ ئێمە بە پشتیوانی خەڵک دەبینین ئاسانە، واتە ئەو گەرم و گوڕییەی ئێمە لەناو خەڵک دەبینین، ئێمە لەسەر ئەو ئەساسە دەڵێین بەڵێ ئاسانە و تەنانەت یەک ملیۆن و زیاتریش. یەک ملیۆن دەنگ ئەوە بوو کە دەستمان پێکرد. کاتێک خەڵکمان بینی، جۆش و خرۆشی خەڵک پێشبینیی ئێمەی هەندێک بەرزکردەوە.
رووداو: لە ئاکرێ بووم لای مزگەوتێک، کەسێک گوتی بەخێری ئەو مزگەوتە یەک ملیۆن دەنگ دەهێنین.
نێچیرڤان بارزانی: ئینشاڵڵا زیاتریش دەبێت لە یەک ملیۆن. ئەوەی ئێمە داوای دەکەین، بەخێری ئەو مزگەوتە داوا دەکەین لە یەک ملیۆن زیاتر بێت.
رووداو: ئینجا دەبێت ئەو خەڵکەش خەڵات بکەن.
نێچیرڤان بارزانی: بێگومان ئەوەی ئێمە پێمان بکرێ دەیکەین. وەک گوتم، ئامانجی ئێمە خزمەتکردنە و ئەوەی ئێمە پێمان بکرێت لە خزمەتکردن دەیکەین.
رووداو: کاک نێچیرڤان، ئەمە دەبێتە دوو هەڵبژاردن. هەڵبژاردنی کوردستان گوتتان، خەڵکینە دەنگ بە ئێمە بدەن، گوتیان بە چاوان دەنگیان خستە ناو سندووقی دەنگدان. ئێستاش دەڵێن خەڵکینە دەنگ بە ئێمە بدەن و گرنگە. خەڵک دەچن دەنگ دەدەن. ئەمە بووە دوو هەڵبژاردن لەسەر ئێوە. چ دەکەن بۆ ئەو خەڵکە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەو هەڵبژاردنەی پاریش کە ئێمە کردمان، هەڵبژاردنی گرنگ بوو و ئێمە سوپاسی ئەو متمانە و پشتیوانییەی خەڵک دەکەین بۆ پارتی و بۆ کوردستان. ئێمە هیوادارین وەڵامی ئەو دەنگدانە ئەوەبێت دوای ئەم هەڵبژاردنە تۆزێک بە هێمنی و لەسەرخۆ دۆخی کوردستان بخوێنینەوە؛ بتوانین حکومەتێک پێکبێنین کە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بێت، ئێمە ئەوەمان بەسە. من پێم وایە دوای ئەم هەڵبژاردنانە رێگەکە زەحمەت نابێت، بەڵکو ئاسانتر دەبێت، پشتیوان بەخوا بۆ پێکهێنانی ئەو حکومەتە.
رووداو: دەڵێن، زۆر قورس دەبێت و مەلەفەکان تێکەڵ دەبن، دەبێت پیاوێک بێت کە نێچیرڤان بارزانییە؛ چۆن فایلەکان لێک جیا بکاتەوە و ئەو مێزەی تێکچووە لەنێوان پارتی و یەکێتی چاکبکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی: ئەوەندە تێکنەچووە، خەڵک وا دەبینێت، ئەم بابەتەی یەکێتی و پارتی. من جارێکی دیکەش گوتوومە کە ئێمە ئەو قۆناخەمان جێهێشتووە نێوان یەکێتی و پارتی هێندە تێک بچێت کە ئێمە نەتوانین چاکی بکەینەوە. کێشە هەیە، ناڵێم نییە؛ ئێمە دوو حیزبی جیاوازین، بەڵام لە ئەنجامدا لەگەڵ یەکێتی و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش، دەبێت پێکەوە دابنیشین و شتەکان بە گفتوگۆ و لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەین. من ناڵێم ئاسانە، دەڵێم ئێمە دەبێت وا بکەین، بەڵام پێم وانییە ئەستەم بێت.
رووداو: پێشتر لە هەڵبژاردنەکان گوتتان کاکە وەڵڵا خەتەرە؛ ئەمجارە بیستم کە باسی پرۆژەتان کرد، گوتتان کردمان؛ ئێستاش مەدەنییەتی زیاتر بە بانگەشەوە دیار بوو؛ باسی شەڕ نەبوو؛ ترساندن نەبوو.
نێچیرڤان بارزانی: ئەوەش نیشانەی ئەوەیە هۆشیاریی خەڵکی کوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. ئەگەر ئێمە سەیری مێژووی کوردستان بکەین، ئەوا دەبینین جاران کە کێشەیەک دەبوو، هەموو دەترسان لەوەی شەڕی چەکداری روو بدات. ئێستا کەس لە کوردستان لەوە ناترسێت. کێشە هەیە، شت هەیە، وەک یەک بیر ناکەینەوە، بەڵام کەس بیریش لەوە ناکاتەوە کە پەنا ببات بۆ چەک و ئەو شتانە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە هۆشیاریی خەڵکی کوردستان زیاتر بووە. وەک خۆشت گوتت، ئەگەر بابەتەکە خزمەتگوزاری و کار بێت، خۆ ئێمە قسەیەکمان کردووە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا و گوتوومانە کارنامەی ئاوەدانی خەڵکی کوردستان داویەتی بە پارتی. سەیری کوردستان بکەن؛ ئێمە ناڵێین کوردستان هیچ موشکیلەی نییە؛ ئێمە ناڵێین زۆر شتی گەورەمان کردووە. ئەوەی پارتی دەیکات منەت نییە و بۆ خزمەتی خەڵکە. ئێستا سەیری کوردستان بکە؛ لە هەموو روویەکەوە ئەو کوردستانەی پێشتر نییە؛ ئەو کێشانەش چارەسەر دەبن (کە هەن).
رووداو: ئێستا من پشتڕاست بم؟
نێچیرڤان بارزانی: پشتڕاستی چی؟
رووداو: کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی چارەسەر دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی: من پێم وایە چارەسەر دەبێ.
رووداو: واتە چارەسەر دەبێ؟
نێچیرڤان بارزانی: بەپێی زانیاری ئەو قسەیە دەکەم، باوەڕ دەکەم چارەسەر دەبێت، ئینشاڵڵا.
رووداو: قاوەیەکمان نادەیێ؟
نێچیرڤان بارزانی: قاوە؟ بەرێوەڵڵا فەرموو.
رووداو: کاک نێچیرڤان قاوەکە نەهات.
نێچیرڤان بارزانی: ئێستا دێ، هێڤیدار. قاوەیەک بۆ هێڤیدار بهێنن، بێ تەحەمول دەبێ.
رووداو: پێش ئەم ناوبڕە باسی ئەوەمان کرد، ئێستا ئەوە دووجارە خەڵک دەچێت دەنگ دەدات، بەرچاوروونییەک نییە، راستی. ئەم عێراقە تێکدەچێت؟ ئاوەدان دەبێتەوە؟ بۆ نموونە، خەڵکی پارەدار هەیە؛ خەڵکی مووچەخۆر هەیە. دوای ئەم هەڵبژاردنە دۆخی عێراق چۆن دەبێت؟ تێکدەچێت یان باش دەبێت؟ کورد چ دەکات لەوێ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر سەیر بکەین، سیاسەتی وڵاتانی نێودەوڵەتی، ئەو سیاسەتەی بە رەسمی هەیانە، دەیانەوێ هەرێمێکی کوردستانی بەهێزی سەقامگیر لە چوارچێوەی عێراقدا هەبێ. تاوەكو ئێستا ئەوەی ئێمە دەبینین پشتیوانی بۆ عێراق هەیە کە لە رووی سیاسییەوە و لە رووی دۆخی خۆیەوە سەقامگیر بێت و گەشە بکات، ئەمە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. ئێ خۆ لە ئەنجامدا بەپێی جوگرافیاش ئەگەر حیساب بکەیت، ئێمە تاوەكو ئێستاش لەناو وڵاتێک دەژین پێی دەڵێن عێراق. ئێ خۆ ئێمە دەبێت سیاسەت لە بەغدا بکەین. لە کوێ بیکەین؟ زۆرجار ئەو قسەیەم کردووە و دەمەوێت دووبارەی بکەمەوە، بەغدا قووڵایی ستراتیژیی کوردستانە. بە قەناعەتەوە ئەو قسەیە دەکەین کە ئێمە دەبێت چارەسەرێک بدۆزینەوە لەگەڵ بەغدا بۆ هەموو ئەم کێشانە. ئێ پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەیانەوێ عێراق گەشە بکات؟ ئایا دەیانەوێت لە رووی سیاسییەوە عێراق سەقامگیری هەبێت؟ کلیلی چارەسەری ئەم موشکیلەیە ئەوەیە کە دەبێت لەگەڵ کورد بگەنە ئەنجام. بەغدا رێگەی دیکەی نییە.
رووداو: تۆ زۆر سەردانی بەغدا دەکەیت. ئەو عەقڵییەتە لەوێ هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی: بەردەوام دەمەوێ بە جیدی پێیان بڵێم، لەوەی کە پشتگوێخستنی چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، سەرئێشەیەکە بۆ هەموو عێراق؛ لە سەرئێشەش گەورەترە، بەڵام ئەگەر تۆزێک لە بەغدا بە عاقڵانە بیربکەنەوە، چارەسەری کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، عێراق دەباتە قۆناخێکی زۆر زۆر پێشکەوتووتر. هەرێمی کوردستان تازە لەوە دەرچووە بیانەوێ یان ناحەزان یان کەسێک بیەوێ و بڵێت کە دەستەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان زەوت دەکەم. ئێمە لەو قۆناخە دەرچووین؛ کوردستان لەو قۆناخە دەرچوو. بە گەلی خۆمان پشتئەستوورین؛ بە مەسەلەی دەستووری عێراق پشتگەرمین، بە وڵاتانی دەرەوە و هێزەکانی دەرەوە، تەنانەت هێزەکانی ناوچەکەش. کوردستان ئەو قۆناخەی جێهێشت. بۆ عێراق بە تایبەتی ئەوانەی کە ئێستا حوکم لە عێراق دەکەن، ئەگەر بە سەرنجەوە سەیری دۆخی عێراق بکەن، کێشەکانی خۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن، عێراق دەکەوێتە قۆناخێکی زۆر باش. باسی بەغدات کرد. من لە سەردانەکانی خۆم زۆر جار پێم گوتوون، ئێوە کە سەیری هەرێم دەکەن، پێتان وایە هەرێمی کوردستان ئەو رەفتارەی دەیکات نەک فیدراڵی نییە بەڵکو وەک وڵاتێکی سەربەخۆ رەفتار دەکات؛ بەڵام گوتوومە ئەوەی کە ئێمەش دەیبینین لە بەغدا ئەوەیە رەفتاری ئێوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو شتێک دەچێت، بەس لە فیدراڵی ناچێت. کاکە وەرن با دانیشین لەسەر مێزێک؛ با لەگەڵ یەکتر قسە بکەین، چارەسەرێکی وەسەت چییە کە هەم عێراق سەقامگیر بکات، هەم خێری هەموو گەلانی عێراقی تێدا دەبێت بە کورد و عەرەب و هەموویانەوە.
رووداو: دوای ئەم هەڵبژاردنە دەچنەوە بەغدا. پێت وایە دۆخەکە باشتر ببێت؟
نێچیرڤانی بارزانی: پێشبینی دەکەم باشتر بێت.
رووداو: لەگەڵ کێ هاوپەیمانی دەبەستن؟ مالیکی؟ سوودانی؟
نێچیرڤانی بارزانی: هێشتا زووە، چونکە ئەنجامی هەڵبژاردن ئەوە دەردەخات. ئێمە بەرچاوڕوونیمان بەو جۆرە ئێستا نییە، چونکە هەڵبژاردن خۆی زۆر موفاجەئاتی تێدایە.
رووداو: یەک ملیۆن دەنگ دەهێنن. من گوتومە یەک ملیۆن و زیاتر.
نێچیرڤانی بارزانی: بە پشتیوانیی گەلی کوردستان بە هێزەوە دەچینە بەغدا و بەرچاویشمان روونە. ئەم چوار ساڵە دەبێت شتێکی وا بکەین بەڕاستی دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێ و ئەو کێشە سیاسیانەش چارەسەر بکرێن. من شتێک باس بکەم، بۆ نموونە، شێوەی مامەڵەکردنی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتی دارایی سەیربکرێ، کورد دەڵێت، لە دووکانی هیچ عەتارێکدا نییە، ئەوەندە ناوەندییە، ئەوەندە ناوەندییە، لە هیچ سیستمێکی فیدراڵیی ئەو شتە نییە.
رووداو: ئەی پێیان ناڵێن وامەکەن؟
نێچیرڤانی بارزانی: بێگومان، ئەو شوێنەی ئێمە بۆی دەچین، دەبێت ئەوە بۆ هەموو هێزە کوردستانییەکان، بۆ هەموویان، یەکەم شت ئەوە بێت، چۆن ئەمە چارەسەر بکرێ؟ یاساکانی عێراق یەکجار زۆر ناوەندین، یاسای سەردەمی سەدامن، یاسای پێش سەدامیشن؛ ئەمانە دەبێت بگۆڕدرێن، چونکە سیستمی عێراق هەمووی گۆڕاوە؛ سیستەمی عێراق هەروەک زانراوە، ئێمە وڵاتێکمان هەیە دەڵێن فیدراڵییە، ئێ دەبێ بەپێی ئەو فیدراڵییە یاسا و شتەکانیشی بگۆڕدرێن.
رووداو: هێزە کوردستانییەکان هەریەک بە تەکسییەک دەچێتەوە بەغدا یان سواری پاسێک دەبن دەچن.
نێچیرڤانی بارزانی: بەخوا با سواری پاس نەبن هەموویان زەرەر دەکەن، هەموومان زەرەر دەکەین. ئێمە دەبێت سەرەڕای هەرچی کێشە کە لێرە لەنێو خۆمان هەمانە، دەبێت هەوڵ بدەین لەسەر شتە سەرەکییەکان کە پەیوەندییان بە هەموو هەرێمی کوردستانەوە هەیە، گوتارێکی یەکگرتوومان هەبێت.
رووداو: پارتی پلانی هەیە بۆ ئەمە؟
نێچیرڤانی بارزانی: سەد دەرسەد پلانمان هەیە. ئەوە هەوڵی سەرەکی ئێمە دەبێت بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەک لەنێوان هەموو هێزە کوردستانییەکان.
رووداو: جەنابت لەگەڵ ئەمریکا، کەنداو، تورکیا، سووریای ئەحمەد شەرع، ئێران، لەگەڵ دار و بەرد پەیوەندیت هەیە. لەسەر دۆخی کوردستان چی دەڵێن؟ پشتگیری هەیە؟ هیچ شتێکی گەشبینکەر هەیە؟
نێچیرڤانی بارزانی: 100٪ پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە. سیاسەتی هەموو ئەو وڵاتانەی کە جەنابت باست کرد بریتییە لە هەرێمێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵی دیموکراتی. ئەمە تایتڵەکەی ئەوەیە. بەڵێ پشتگیری بۆ هەرێم هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک دۆست گلەییش لە ئێمە دەکەن. گلەیی دەکەن و دەڵێن ئێوە بۆ تاوەکو ئێستا حکومەت پێکناهێنن. ئەو گلەییانە ئاساییە کە هەن. دەکرێ هەرێمی کوردستان لە زۆر رووەوە کێشەی هەبێت، بەڵام ئێمە پێمان وایە لەسەر رێچکەیەکی دروست دەڕوات. ئەو رێچکەیە گرنگە. من ئایندەی هەرێمی کوردستان بە باش دەبینم نەوەک بە خراپ. پشتگیریی نێودەوڵەتیمان هەیە؛ پشتگیریی هەرێمیمان هەیە. هەرێمی کوردستان تازە بووەتە واقیعێک.
رووداو: هیچ دەرگایەکی داخراوی قوفڵی تووندلێدراو لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە کە نەکرێتەوە.
نێچیرڤانی بارزانی: ناوەڵڵا، هیچ دەرگەیەک نییە.
رووداو: کلیلەکان لای تۆن؟
نێچیرڤانی بارزانی: کلیلەکان لای من نین، بەڵام هیچ دەرگایەکیش نییە کە بە قوفڵکراوی بمینێتەوە و قەت پێم وانییە شتی وا هەبێ. ئێمە دۆخی زۆر خراپتریشمان هەبووە؛ پێشتر قسەمان کردووە، لەگەڵ یەکتر دانیشتووین و چارەسەریشمان بۆ کێشەکانمان دۆزیوەتەوە. ئێستاش هەروا دەکەین، کاکە هێڤیدار.
رووداو: کاک نێچیرڤان لە کۆنگرەی 14ـی پارتی لە پەیڕەو و پرۆگرامەکەدا هاتووە کە پارتی لەگەڵ هەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزە لە کوردستان. کە سەیری ئۆپۆزسیۆن دەکەم، دۆخیان خراپە.
نێچیرڤانی بارزانی: لەبەر ئێمە نییە کە دۆخیان خراپە؛ دۆخیان خراپە، خۆیان وان. ئێمە پێمان وایە ئۆپۆزیسیۆن باشە بۆ ئەوەی چاودێریی ئەدای حکومەت بکات، لەو چوارچێوەیە. بەڵام ئۆپۆزسیۆنێک هەر بەتەما بێت دەرفەت وەربگرێ بۆ ئەوەی شتەکان تێک بدات، ئەوە ئۆپۆزسیۆن نییە. هەندێک لەو برادەرانەی ئۆپۆزسیۆن دەیانگوت ئێمە ئۆپۆزسیۆنین و بە شتە باشەکانتان دەڵێین باش و رەخنە لە شتە خراپەکانیشتان دەگرین و داوای چاکسازی دەکەین. ئەوەیە ئۆپۆزیسیۆن. ئۆپۆزسیۆنی سەلامەت واتە یەک خاڵی هاوبەشی هەبێت، ئەویش مەسڵەحەتی هەرێمی کوردستان بێت، وەڵڵاهی ئێمە ئەو ئۆپۆزیسیۆنەمان زۆر پێخۆشە، زۆریش باشە ئەو ئۆپۆزسیۆنە هەبێت، بەڵام لەسەر یەک خاڵی جەوهەری رێککەون، هێڵی سوور هەرێمی کوردستان بێت، دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بێت، ئایندەی هەرێمی کوردستان بێت.
رووداو: بەڵام هەندێک دەڵێن، پارتی قبووڵ ناکات رەخنەی لێ بگیرێت.
نێچیرڤان بارزانی: ئاخر وانییە. ئەوە بەو موتڵەقییە نییە کە پارتی قبووڵ ناکات. بۆچی قبووڵی ناکات؟ پەرلەمانمان هەبووە و زۆر رەخنەشی گرتووە و زۆر شتیشیان کردووە. هەر لەم هەڵبژاردنانەدا سەیرکە، ئەوانەی ئۆپۆزیسیۆن چ جۆرە قسەیەک دەکەن، ئێمە یەکجار قسەیەکمان کردووە؟
رووداو: ئەم ماوەیە سەردانی تورکیات کرد و ئاسمانی سلێمانیت کردەوە. ئەمە بەرامبەر چی بوو لەگەڵ سەرۆکی تورکیا؟
نێچیرڤان بارزانی: وەڵڵا بەرامبەر هیچ نەبوو. من گوتم، جەنابی سەرۆک، پێم وایە ماوەیەکی دوور و درێژە (ئەم گەمارۆیە سەپێندراوە) و ئەم مەسەلەیە (هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە) بۆ خەڵکی ئەو شارە گرنگە. گوتم من هاتووم کە پێت بڵێم کاتی ئەوە هاتووە جەنابت فەرمان بکەی ئەو ئاسمانە بکرێتەوە و یەکسەر قبووڵی کرد، گوتی تەلەفۆنم بۆ بهێنن. بێگومان زۆر زۆر بە سوپاسەوە، سوپاسی لوتفی جەنابیان دەکەم وەک سەرۆککوماری تورکیا و ئەو لوتفەی کە هەیبوو، گوتی تەلەفۆنەکەم بۆ بێنن، یەکسەر لەگەڵ وەزیرێک کە نازانم کێ بوو قسەی کرد و زۆر دڵخۆشیش بووم بەوەی کە بە کردەییش کرایەوە و گوتمان ئەگەر گەشتەکان لە سلێمانی کەمن، لە ئاسمانی سلێمانی کەمن، ئێمە پێی ناڕەحەت دەبین، چونکە ئێمە یەک ئاسمانمان هەیە، ئەویش ئاسمانی کوردستانە، ئینجا ئەو کوردستانە هەولێرە، سلێمانییە، زاخۆیە بۆ ئێمە یەکە. هەوڵی خۆشمانیش داوە و ئەوە یەکەم جاریش نەبوو. پێشتریش هەوڵمان دابوو لەسەر ئەو بابەتە.
رووداو: کاک نێچیرڤان لەم هەڵبژاردنەدا بەڕێزت و کاک مەسرور پێکەوە دەرکەوتن لەسەر ستەیج و جاری دیکەش هەروا بوو. ئێوە وەک ئامۆزای یەکدی مامەڵە دەکەن یان وەک برادەر و هاوڕێ؟
نێچیرڤان بارزانی: جارێ یەکەم شت، ئێمە پێکەوە گەورە بووین. وەک خزمایەتیش ئێمە ئامۆزاین، بەڵام وەک رەفیقیش ئێمە رەفیقین و هەردووکیشمان خزمەتکارین؛ هەردووکمان لەژێر سایەی جەنابی سەرۆک بارزانی، خزمەتکاری ئەم میللەتەین و ئەوەی پێمان بکرێت هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی دەیکات.
رووداو: ئەم هەڵبژاردنانەش زۆر باسی جەنابی سەرۆکت کرد، زۆر پێوەی هۆگری.
نێچیرڤان بارزانی: ئێ خۆ کاکە وایە، جەنابی سەرۆک بە نیسبەت ئێمە، خۆ من لە قسەکانی خۆشم چەند جار ئاماژەم پێکردووە، بە نیسبەت ئێمە، مەرجەعە، سەرۆکە، هەموو شتێکە. ئەوەی کە لە 1991 و 1992ەوە بەردی بناخەی ئەوەی کە ئێستا لە کوردستان هەیە جەنابی سەرۆک دایناوە. ئاسان نەبوو، یەکەم کەس بوو داوای کرد کێشەکانی کوردستان بە هەڵبژاردن دەبێ یەکلایی بکرێنەوە و هەمیشەش هانی ئێمەی داوە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بکەین. ئەو دەستکەوتانەی لە دەستوور بۆ کورد چەسپاون، باوەڕت هەبێت بێ موبالەغە ئەگەر شەخسی خۆی لەوێ نەبوایە ئەو شتانە نەدەکران و زۆریش زەحمەت دەبوو. ئەوەی لە دەستووریشدا هاتووە لە ئەنجامی پێداگرییەکی زۆری بوو. من نامەوێ رۆڵی خەڵکی تر بە نادیدە بگرم، بەڵام رۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانەدا یەکلاییەکەرەوە بوو. ئاوەدانی کوردستان، ئەو شتەی کە ئێستا لە کوردستان دەبینی، خۆ ئێمە مانان لەژێر فەرمانی ئەودا ئەم ئیشەمان کردووە و هەمیشەش گرنگی بەوە داوە، شەقام لەکوێ دروست دەکرێ، لەکوێ پرۆژەی ئاو دروست دەکرێت، کارەبا چی لێهات.
رووداو: دەرفەتت پێدەدەین وەک رووداو رێکلامێک بۆ حیزبی خۆشت بکەی و ژمارەکەی بە خەڵک بڵێی و ملیۆنەکەی مسۆگەر بکەین.
نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر ئەو دەرفەتەم بدەنێ، من داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم رۆژی 11/11 هەموویان بەرەو سندووقی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بۆ لیستی 275 پارتی بدەن. بە پارتیش دەڵێم، یەک دەنگیش بۆ ئێمە زۆرە، یەک کەسیش لەبیرمەکەن، هەمووتان لە رۆژی دەنگدان لەسەر سندووقی دەنگدان ئامادەبن.
رووداو: زۆر سوپاست دەکەین.
نێچیرڤان بارزانی: زۆر سوپاسیش بۆ جەنابت.

بهشی بكه لە