ساڵانە چەند تۆن پەتاتە لە کوردستان دەکرێتە چپس؟
ئێستا رۆژانە 75 تۆن پەتاتە لە کارگەیەکی سلێمانی دەکرێتە چپس.
لە کارگەکە 200 گەنج کاردەکەن و پەتاتەی کێلگەکانی کوردستان بە 6 تامی جیاواز دەکەنە چپس و بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراقی دەنێرن.
ئەم کارگەیە لە رۆژێکدا 500 هەزار کیسی پچس بەرهەمدێنێ.
ئەم کارگەیە لە ساڵی 2020 لە ناوچەی پیشەسازی تانجەڕۆ لەسەر رووبەری 7500 مەتر دووجا دروستکراوە. ئەوکات رۆژانە 15 تۆ پەتاتەی جوتیارانی کوردستانی وەردەگرت و دەیکردە چپس.
بهشی بكه لە