کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە هەولێر
کام کاری گەورەی ئاسنگەرییە، کام پردی دوور و درێژی پەڕینەوەی ئۆتۆمبێل و بینا و باڵەخانەی چەند نهۆمیت بوێت، لەم کارگەیە دروست دەکرێن. کارگەیەک لە نێو جەرگەی هەولێرە و بەرهەمەکانی هەناردەی عێراق و ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە دەکرێت.
ئاسن کانزایەکە ساڵانە 2 ملیار تۆنی لە جیهان لێ بەرهەمدەهێندرێت. لە هەرێمی کوردستان، 23 کارگەی ئاسن و شیش هەن؛ 13یان لە هەولێر، 5 کارگە لە سلێمانی و 5ی دیکەیان لە دهۆکن. نزیکەی 5 ملیۆن تۆن ئاسن و شیش لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێت. 2 ملیۆن تۆنیش ماددەی خاوی ئاسن و جۆرەکانی ئاسنی ئامادەکراو هاوردە دەکرێت.
هەرچی ئەم ئاسنە شکاو و سکرابانەیە پارەن پارە. دوای توانەوە و قاڵبکردنیان، 70٪ی کۆی بەرهەمی شیش و ئاسنی هەرێمی کوردستانی لێ بەرهەم دەهێندرێت. ئەگەر تەواوی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەو توانایەی هەیانە کار بکەن، ساڵانە بڕی 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەخەنە جووڵە و دەستاودەستکردن. ئاسن بەو قەبارەیەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە، هۆکارە بۆ رەخساندنی نزیکەی 100 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.
ئەم کارگەیە ساڵی 2010 بە گوژمەی 20 ملیۆن دۆلار و لەسەر رووبەری 105 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە. ساڵانە نیو ملیۆن تۆن بە 300 جۆری ئاسنی قەبارە جیاواز و بە دەستی کاری 300 کەس دەکەنە پیشەسازی. رۆژانە 18 کاژێر و بە دوو شیفت کاردەکەن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 پڕۆژەی گەورەی ئاسنیان لە شارەکانی باشووری کوردستان و پارێزگاکانی عێراق دروستکردووە.
تەلعەت محەممەد، خاوەنی کارگەکەیە. ئەندازیارە و لە سەردەمی قۆناخی زانکۆ، بەیانیان خوێندکار و ئێواران وەستای دروستکردنی دەرگا و پەنجەرە بووە. کاتێک زانکۆ تەواو دەکات، پەرە بە کارەکەی دەدات و بەلای دامەزراندنەوە لە کەرتی گشتی ناچێت. قۆناخ بە قۆناخ کارەکەی گەورە دەبێت و ئێستاش نیازی بە گەورەکردنی زیاتر هەیە.
ئەمانە چەند جۆرێکی ئاسنی قەبارە جیاوازن؛ بەرهەمی خۆماڵی، ئێران، چین، ئۆکراینا و تورکیان. لە رێگەی حەوت کۆگای کارگەوە، کە هەر کۆگایەک قۆناخێکی پیشەسازییە، دەکرێنە کەرەستە و پێداویستیی رۆژانە.
بەر لە هەموو شتێک، بۆ هەر کارێک دەبێت نەخشە و ئەندازە و دیزاینی کارەکان بەدەستی ئەم کوڕانەی هەولێر بکرێت. کاتێک نەخشە و دیزاینێکی روون و رەوانیان دروستکرد، ئیدی کاری هێز و بازوو، رۆبۆت و ئامێر دەستپێدەکات. سەرتاپای ئامێرەکانیش بە دەست و پەنجەی ئەم وەستایانە دروستکراون. هێنان و بردن و بەرزکردنەوەی ئەم ئاسنانە بەم قەبارانەوە لە توانای مرۆڤ بەدەرە. ئەم مشارە وەکو خەیار ئاسن دوو لەت دەکات. ئەم ئامێرەش کام جۆری ئاسنت بوێت، بارستایی و کێشی هەرچەند بێت، چۆنت بوێت ئاوا لاری دەکاتەوە.
کاتێک قۆناخی بڕین و ئامادەکردنی پارچەکان تەواو بوون، کاری لکاندن و لەحیمکردن دەستپێدەکات، بەڵام گەورەیی قەبارەی ئاسنەکان وادەخوازێت لە بری مرۆڤ، رۆبۆت کاری پێکەوەلکاندنیان بکات؛ بە لەحیمێک کە هەمان هێزی ئاسنەکەی هەبێت و قەت لێکبوونەوەی نەبێت. سەرقاڵی دروستکردنی پردێکی پەڕینەوەی ئۆتۆمبێلن بۆ شاری کەربەلا. بەهای پردەکە 500 هەزار دۆلارە. درێژییەکەی 240 مەترە بە پانیی 6 مەتر و بەرزیی 11 مەتر. تاوەکو تەواوبوونی، 250 تۆن ئاسنی دەوێت.
تەمەن و بەرگەگرتنی زۆری ئاسن و رووی جوانیی، بەستراوەتەوە بە رەنگکردنێکی باش و ستاندارد. بە سێ چین ئاسنەکە رەنگ دەکرێت و بارستایی رەنگەکە دەبێت 250 مایکرۆ بێت.
70٪ی کاری زۆربەی کارگەکانی ئاسن لە هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراقە، بەڵام بێ دەردیسەری و کەم و کوڕی نییە، ئەگەرنا ئەم پیشەسازییە هەنگاوی دیکەی گەشەسەندن دەبڕێت.
رۆژانە ئاسنی پڕۆژەکان لە کارگەکە دەچێتە دەرەوە. پڕۆژە هەیە سەرتاپای بە ئاسن دروستدەکرێت. هۆکارەکەشی خێرایی لە بنیاتنانیان، تەمەنێکی زیاتر و زۆرجاریش تێچووی کەمتر، هۆکاری سەرەکین. ئەمە پێشانگای ئارامی بازرگانییە لە هەولێر و دەست و خەتی کارمەندانی کارگەکەیە. لەسەر رووبەری 100 هەزار مەتر دووجا، 110 پێشانگا دروستکراون. 4 هەزار و 500 تۆن ئاسنی تێدا بەکار هاتووە و، بە ماوەی 60 رۆژ و تێچووی 7 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار تەواو بووە.
کۆمپانیاکانی نەوت، خاوەن کۆگا و باڵەخانەکان، داواکاریی زۆریان لەسەر ئاسن هەیە. زۆریشن ئەو پڕۆژانەی ئێستا کاریان تێدا دەکرێت.
تەنیا 5 ساڵ پێش ئێستا ئەو پیشەسازییە لە وڵاتانی دەوروبەر دەکرا و بە ئامادەکراوی هاوردەی باشووری کوردستان دەکرا. بەهۆیەوە ساڵانە نزیکەی 2 ملیار دۆلار دەچووە دەرەوە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کوالیتییەکەی وەکو بەرهەمە خۆماڵییەکە نەدەبوو.
هەرێمی کوردستان پێویستییەکی زۆری بە ئاسن هەیە، چونکە بیناسازی و پەرەپێدانی ژێرخان پرۆسەیەکی بەردەوامە. دامەزراندنی پیشەسازیی کانزاکەش دەبێتە هۆی گەشەی بازاڕی نێوخۆ، هەروەها دڵنیایی دەدات لە کوالێتی و بەردەستبوونی بەردەوامیی بەرهەم.

بهشی بكه لە