فرۆشتنی کارگەکانی کەرتی تایبەت

فرۆشتنی کارگەکانی کەرتی تایبەت
لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی كوردستان  ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان فرۆشتنی كارگە لە كاركەوتووەكانی  حکومەتە. ئەمە جگە لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاسانكاری بۆ تۆماركردنی  كۆمپانیاكان، كە ژمارەیان گەیشتووەتە 24 هەزار و 800 كۆمپانیا؛‌ 21 هەزار  و 700 نێوخۆیی و 3 هەزار 100 كۆمپانیاش بیانین.
دەپرسین: (كارگە لە كاركەوتووەكان) جگە لە زیانی ئابووری زیاتر لە 28  هەزار کرێکاری بێ کار کرد .. هۆکاری لە کارکەوتنیان چی بوو وچۆن  بەکاردەخرینەوە لە کاتی نەبوونی یاساێکی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی  خۆماڵی؟
گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەم تەوەرە دەکەین بە میوانداری بەرێزان

د.محەممەد شوکری ئەندامی لێژنەی باڵای چاکسازی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و د. ئەرشەد تەها/ مامۆستای زانکۆ و پسپۆری ئابووری.


پێشکەشکار: سروە هەورامی 
کۆنترۆڵ: سۆران حسێن