مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئامه‌د

مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئامه‌د
یه‌كێكه‌ له‌ په‌رستگا دێرینه‌كانی ناوچه‌كه‌ و مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی بۆ زیاتر له‌ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. 

مزگەوتەكانی كوردستان

بەرنامەیەكی پێنج خولەكییە، تایبەتە بە ناساندنی مزگەوتە كەڤنار و مێژووییەكان و ، مزگەوتە مودێرنە بەرچاوەكانی هەموو پارچەکانی كوردستان لەڕووی بیناسازییەوە .

ئامانج له‌و به‌رنامه‌یه‌ ناساندنی شوێن و پەرستگە ئایینییە مێژووییەكانی كوردستانە ، بۆ هێنانە بەرچاوی بەشێك لە مێژووی كوردستان بەشێوەیەكی وێنەیی، هەروەها ناساندنی پڕۆژە بیناسازییە نوێیەكانی كوردستانە لە مزگەوت دروستكردندا .

له‌و به‌رنامه‌یه‌دا مێژووی مزگەوتە كەڤنار و مێژووییەكانی كوردستان دەناسێنێت ، مێژوویان رووندەكاتەوە و رۆڵیان لە بزووتنەوەی رۆشنبیری و ئەدەبی و سیاسی كوردستاندا دەخاتەڕوو . هەروەها ئەو مامۆستا ئایینی و زانا ئایینیانەی لەو مزگەوتانەدا وانەیان گوتووەتەوە و مەلایەتییان كردووە و بەرهەمەكانیان نیشانده‌درێت.

هەروەها ژمارەیەك مزگەوتی تازە دروستكراو دەناسێنێت، كە بەشێوەیەكی بیناسازیی جوان دروستكراون و فراوانن و بوونەتە شوێنێكی گرنگی بۆنە ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان .