ئاسانترین رێگە بۆ دابەزاندنی کێش
پلانی ساڵانەی تاک دەبێت تەندروستیشی تێدابێت، چۆن ژیانمان رێکخەینەوە بە دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ تەندروستی؟
لەم نۆڕینەدا گفتوگۆیەکی ورد و زانستی لەگەڵ چەند پسپۆڕێکی بوارە جیاوازەکان کراوە، کاریگەرییەکانی دووکەڵ "جگەرە و نێرگەلەکێشان" بەسەر تەندروستییەوە چییە؟ بۆچی دەبێت خۆمانی لێدووربخەینەوە؟
وەرزش تەنیا بۆ پیاوانە؟ خانمان دەبێت چ جۆرێکی وەرزش بکەن و چۆن پلانی بۆ دابنێن؟ خانمە راهێنەرێکی لەشجوانی روونیدەکاتەوە.
لەم بەرنامەیەدا لەلایەکەوە بایەخ بە هەواڵ و گۆڕانکارییە تەندروستییەکان دەدرێت و لەلایەکی
دیکەشەوە پرسیار و تێبینییەکانی خەڵک لەڕێگەی پراکتیکییەوە وەڵامدەدرێنەوە. ئامانج ئەوەیە لەماوەی
24 خولەکدا بینەر و بیسەری رووداو زۆرترین زانیاریی بەسوود لە بواری تەندروستیدا لەم بەرنامەیە
وەربگرێت و بەرچاویشی روون بێت بۆ خۆپاراستن و خۆچارەسەرکردن.
د. ئاراس برادۆستی پێشكهشكار و پرۆدیسهری بهرنامهكهیه.