برینی گەدە

11 January 2020
برینی گەدە

هەوڵەکانی رزگارکردنی هاونیشتمانییەک لە مردن سەرەتای ئەم نۆڕینەیە، ئەو گەدەی کوندەکرێت و سۆندەیەکی تایبەتی بۆ دادەندرێت بۆئەوەی وەرنەگرتنی خۆراک نەبێتەهۆی وشكبوونەوەی جەستەی.
فۆکەسی بەرنامەکە لەسەر برینی گەدە، سورێنچک و دوازدەگرێیە، بە وردی هۆکارەکان و رێگەکانی خۆپارێزی روونکراونەتەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ٪61ی دانیشتووانی جیهان بەکتریایەکیان لە گەدەدا هەیە کە هۆکاری سەرەکی تووشبوونە بە برینی گەدە، خواردنی بێ کۆنترۆڵی هەندێک دەرمان، جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکانیش لە هۆکارە سەرەکییەکانن.

پزیشکێکی پسپۆڕ لەم نۆڕینەدا سەرەکیترینرێگەکانی خۆپاراستن لە برینی گەدە رووندەکاتەوە، بینەری بن..

 

لەم بەرنامەیەدا لەلایەکەوە بایەخ بە هەواڵ و گۆڕانکارییە تەندروستییەکان دەدرێت و لەلایەکی

دیکەشەوە پرسیار و تێبینییەکانی خەڵک لەڕێگەی پراکتیکییەوە وەڵامدەدرێنەوە. ئامانج ئەوەیە لەماوەی

24  خولەکدا بینەر و بیسەری رووداو زۆرترین زانیاریی بەسوود لە بواری تەندروستیدا لەم بەرنامەیە

وەربگرێت و بەرچاویشی روون بێت بۆ خۆپاراستن و خۆچارەسەرکردن.

د. ئاراس برادۆستی پێشكه‌شكار و پرۆدیسه‌ری به‌رنامه‌كه‌یه‌.