گوشاری دەروونی چۆن بڕەوێنینەوە؟
ئەو گوشارە دەروونییە بەردەوامەی کە دۆخە سیاسی و ئابوورییە شڵەژاوەکەی ناوچەکە دروستیدەکات، کاریگەریی جەستەیی و دەروونی خراپی هەن، کێشەکە ئەوەیە لێکەوتە و پاشهاتەکانی حاڵەتەکە یەکسەر دەرناکەون، کەسێک کە ماوەیەکی زۆر سترێسێکی زۆری دەروونی دەبێت بە خێرایی هەستی پێناکات، بەڵکو نیشانەکان لە چەند ساڵی داهاتووی تەمەن دەردەکەون، بەڵام کە دەرکەوتن کار لە کار ترازاوە و ئەوەی داڕووخاوە دروستناکرێتەوە.
سترێس لەڕووی زانستییەوە چییە؟ پسپۆڕانی دەرووندروستی و پسپۆڕانی نەخۆشییە دەروونییەکان چۆن دەروونی هاونیشتمانییان هەڵدەسەنگێنن؟
دەچینە سلێمانی و لە هاونیشتمانییان دەپرسین، گوشاری دەروونیت هەیە؟ چی واتلێدەکات زۆر بیربکەیتەوە؟ هەستدەکەی زێدەتر پۆزیتیڤ بیردەکەیتەوە یان نێگەتیڤ؟ تێستێکی دەروونی هەیە دەیکەین، تێستەکە دەریدەخات کەسەکە تا چ راددەیەک گوشاری دەروونیی هەیە.
لە بەرنامەکەدا د. رەوشت رەشید رواندزی، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی لە کوردستان، کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی گرنگ لەسەر حاڵەت و نەخۆشییە دەروونییەکان دەخاتەڕوو.
ئەم نۆڕینە پڕییەتی لە رێکار و پلانی گرنگ و نوێ بۆ بەدەستهێنانی دەرووندروستییەکی باشتر.