ماهیر و ئەحمەد جۆڵا لە نۆڕین

21 December 2019
ماهیر و ئەحمەد جۆڵا لە نۆڕین

ئەم نۆڕینە تایبەتە بە سوودەکانی وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلەکێشان، لە بەشێکیشیدا سەرنج دەخاتە سەر کڵینیکی ئەنتیتۆباکۆ کە بەشێکە لە کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆی رووداو، هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا کە پێشتر لە بەرنامەی رەمەزاندروستی بەڵێنی بە دکتۆر ئاراس دابوو کە واز لە جگەرە بهێنێت، لەم بەرنامەیەدا بەڵێنەکەی دەباتە سەر و پاکەتی جگەرەکانی دەشکێنێت.
بەزمەکانی ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا هاوپێچ لەگەڵ هەندێک زانیاری نەزاندراوە لەسەر جگەرە و نێرگەلە لەم نۆڕینە دەبینن

لەم بەرنامەیەدا لەلایەکەوە بایەخ بە هەواڵ و گۆڕانکارییە تەندروستییەکان دەدرێت و لەلایەکی

دیکەشەوە پرسیار و تێبینییەکانی خەڵک لەڕێگەی پراکتیکییەوە وەڵامدەدرێنەوە. ئامانج ئەوەیە لەماوەی

24  خولەکدا بینەر و بیسەری رووداو زۆرترین زانیاریی بەسوود لە بواری تەندروستیدا لەم بەرنامەیە

وەربگرێت و بەرچاویشی روون بێت بۆ خۆپاراستن و خۆچارەسەرکردن.

د. ئاراس برادۆستی پێشكه‌شكار و پرۆدیسه‌ری به‌رنامه‌كه‌یه‌.