چی دەکرێتە نێو دەرمانە بەناو گیاییەکان؟

25 January 2020
چی دەکرێتە نێو دەرمانە بەناو گیاییەکان؟

بازاڕی ئەو "دەرمانە گیاییانەی بۆ قەڵەوکردن، یان گەورەکردنی سمت و سینگی خانمان" لە کوردستان گەرمە، ڤیدیۆیەکیش دەست رووداو کەوتووە کە دەریدەخات لە کارگەی دروستکردنی بەربڵاوترین بەرهەمی لەو جۆرە حەبێک دەکرێتە نێو بەرهەمەکە کە کاریگەریی تەندروستی خراپی هەیە و ژیانی بەکارهێنەرانی دەخاتە مەترسییەوە.

نۆڕین ڤیدیۆکەی لە کواڵیتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێمی کوردستانەوە دەستکەوتووە، بۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بازاڕەکانی کوردستان دەگەڕێت و بەرهەمە ترسناکەکە دەدۆزێتەوە، دکتۆر ئاراس برادۆستی بەرهەمەکە دەباتە کواڵیتی کۆنترۆڵی دەرمان و شیکاریی تاقیگەیی بۆ دەکات، ئەنجامەکە هەمووان تووشی سەرسوڕمان دەکات، چونکە ئەو دەرمانەی خراوەتە نێو بەرهەمەکە هێندە خراپە کە گورچیلەکان وێراندەکات.

نۆڕین وردەکاریی گرنگی لەو بارەیەوە تێدایە..بینەری بن