مردن دوای دەرکێشانی ددان
کچێک لە دەڤەری برادۆست دوای دەرهێنانی ددانی گیانیلەدەستدا، نۆڕین دەیکاتە چیرۆکی بەرنامەیەکی بەدواداچوون لەسەر کەرتی تەندروستی شوێنە دووردەستەکان، ئەوەی لەم نۆڕینەدا دەیبینی دۆخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانە لە شوێنەکانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگاکان، دکتۆر ئاراس لە بەرنامەکەدا چەندین جار دەڵێت ئەوانەی لێرەن مرۆڤن، پێویستە خزمەتگوزاریی تەندروستی شایستەیان پێشکەشبکرێت، خۆت ئەم نۆڕینە ببینە و دۆخەکەت بۆ رووندەبێتەوە.
لەم بەرنامەیەدا لەلایەکەوە بایەخ بە هەواڵ و گۆڕانکارییە تەندروستییەکان دەدرێت و لەلایەکی
دیکەشەوە پرسیار و تێبینییەکانی خەڵک لەڕێگەی پراکتیکییەوە وەڵامدەدرێنەوە. ئامانج ئەوەیە لەماوەی
24 خولەکدا بینەر و بیسەری رووداو زۆرترین زانیاریی بەسوود لە بواری تەندروستیدا لەم بەرنامەیە
وەربگرێت و بەرچاویشی روون بێت بۆ خۆپاراستن و خۆچارەسەرکردن.
د. ئاراس برادۆستی پێشكهشكار و پرۆدیسهری بهرنامهكهیه.