کاریگەرییە تەندروستییەکانی گەرمبوونی دەبەی ئاو

کاریگەرییە تەندروستییەکانی گەرمبوونی دەبەی ئاو

هەڵگرتن و گواستنەوەی نادروستی بوتڵی ئاوی خواردنەوە لە بازاڕ و مارکێتەکاندا کاریگەری بەسەر پێکهاتە پلاستیکییەکەی بوتڵەکەوە هەیە، چەندین توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە ماددە پلاستیکییەکە بڕژێتە نێو ئاوەکە و ببێتە هۆی ژەهراویبوونی.
تیمی نۆڕین لەگەڵ لێژنەی قایمەقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر دەچنە نێو شار، هەموو ئەو مارکێتانەی سەردانییان دەکەن سەرپێچییان کردووە، ئەندامێکی لێژنەکە کە نوێنەری تەندروستیی هەولێرە دەڵێت %90ی مارکێتەکان پابەند نین بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان.
د. ئاراس باس لە ماددەی ئەنتۆنیی دەکات کە دەڕژێتە نێو ئاوەکە و هۆکارێکی یاریدەدەری تووشبوونە بە شێرپەنجە، ئەگەر پلەی گەرمی دەبەی ئاوەکە بگاتە سەروو 25 پلەی سیلیزی، بەڵام ئامێرەکەی لێژنەی قایمەقامییەت لە هەندێک شوێندا 47 پلە دەخوێنێتەوە، ئەمەش یەکجار ترسناکە، ئەی چۆن ئاوی سەلامەتت دەستدەکەوێت بۆ خواردنەوە؟ ئەم نۆڕینە ببینە وەڵامەکە وەردەگریتەوە.