جەمال عەلەمدار: نوێنەری پێشووی شۆڕشی ئەیلوول لە ئەوروپا - بەشی یەکەم
بنەماڵەکەیان بە رەچەڵەک خەڵکی هەولێرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی باوکی پۆلیس بووە و زۆر جێگای کوردستان گەڕاوە. لە 4ی نیسانی ساڵی 1940 لە ناحیەی سیدەکان لەدایکبووە. ناوەندی و دواناوەندی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە و هەر لەوێش تێکەڵاوی سیاسەت بووە و لەناو قوتابیاندا چالاکی کردووە.
ساڵی 1957 بۆ خوێندن دەچێتە تورکیا و لە بەشی ئەندازیاری دەخوێنێت. لە تورکیا کەسایەتییە دیارەکانی کوردی باکوور لە نێویاندا مووسا عەنتەر و یاشار کایا و خەڵکانی دیکە دەناسێت. لە ساڵی 1963 لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ 17 قوتابی دیکە دەستگیردەکرێن و رووبەرووی ئەشکەنجە دەکرێنەوە و بەهەمان ئەو ماددەیەی کە شێخ سەعیدی پیرانی پێ لەسێدارەدرابوو دادگایی دەکرێن. لە ساڵی 1965 لەگەڵ چەندین هاوڕێیەکیدا لە رێگەی باڵیۆزخانەی سوێدەوە دەگەنە سوێد. ساڵی 1966 کۆمیتەی سوێدی – کوردی دادەمەزرێنێت کە چەند کەسایەتی بەناوبانگی سوێد تێیدا ئەندام دەبن.
عەلەمدار لە سوێد دەبێتە ئەندازیار. پاشان دەبێت بە نوێنەری شۆڕش و شەخسی مەلا مستەفا لە سوێد و سکەندەناڤیا. بەشداری کۆنگرەی هەشتی پارتی دەکات لە ساڵی 1975. لەدوای نسکۆی ساڵی 1975 واز لە حیزبایەتی دەهێنێت و کاری بازرگانی دەکات، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت تاوەکو ئێستا خۆی بە مەلایی دەزانێت و ئاواتی ئەوەیە کوردستان وەکو وڵاتانی دیکە سەربەخۆیی بەدەستبهێنێت.
ئەم بەرنامەیە لە هاوینی 2019 لە سوێد تۆمارکراوە.

بهشی بكه لە