سەرۆکی پێشووی سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان

سەرۆکی پێشووی سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان

بەشی دووەم

د. فایەق محەممەد گوڵپی، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی گوڵپی ناوچەی هەورامان لەدایکبووە. باوکی دکتۆر فایەق کەبە حەمە گوڵپی ناسراوە لە ساڵی ١٩٦٣ لە شۆڕشی ئەیلوولدا، لە داستانێکدا دوای ئەوەی بە خەنجەر هەڵدەکوتێتە سەر دەبابەکانی حکومەتی عێراقی شەهید دەبێت. د. فایەق گوڵپی قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە هەڵەبجە و سلێمانی تەواو دەکات.

ساڵی ١٩٨١ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی موسڵ تەواو دەکات و هەر لەوێش پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتی خوێندکاران و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەکات. ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە هێزی پیشمەرگەی  کوردستانەوە دەکات ، تاوەکو راپەرین وەک پزیشکی هێزی پیشمەرگە درێژە بە خەبات دەدات. ساڵی ١٩٩٢ دەبێتە ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ساڵی ٢٠٠٤- ٢٠٠٨ دەبێتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان( پ چ د ک). خێزاندارە و خاوەنی دوو کچ و دوو کوڕە . ئێستا وەک پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کار دەکات.

لەم ئەڵقەیەدا باسی ناکۆکییەکانی نێو باڵەکانی کۆمەڵە و شەڕی نێوان حیزبەکان، هەروەها گفتوگۆی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی عێراقی و چەندین بابەتی دیکە شایەتیان لەسەر دەدرێت.

ئەم بەرنامەیە لە ٢٠١٩/٠٣/٠٨ بڵاوکراوەتەوە.

پەنجە مۆر

مێژووی کوردستان زۆر لاپەڕەی هەڵنەدراوەی تێدایە. لەبارەی زۆر رووداوی گرنگ لەو مێژووەدا گێڕانەوەی جۆراوجۆر هەن. زۆر پرسیار هەن کە هەر پرسیار ماونەتەوە و وەڵامیان نەدراوەتەوە. زۆر کەسایەتیش هەن کە رۆڵی مەزنیان گێڕاوە لە مێژووی کوردستاندا و خەریکن چیرۆکی ئەو رووداوانەی خۆیان تێیدا بەشداربوون لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە ژێر خاک. بەرنامەی پەنجەمۆر دەیەوێ ئەو مێژووە دۆکیۆمێنت بکات. ئەویش لەڕێگەی زنجیرە هەڤپەیڤینی ٤٨ خولەکی لەگەڵ هەریەکە لە کەسایەتییەکان.