قاوەیەک لەگەڵ یەکگرتوو

قاوەیەک لەگەڵ یەکگرتوو
قاوەیەک لەگەڵ حیزبەکان, زنجیرە بەرنامەیەکە لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان لەلایەن هێمن عەبدوڵڵاوە پێشکەشدەکرێت.
بەرنامەکە دەیەوێت لەرێگای دوواندنی کادیرانی پێشکەوتوو و ئاستی مامناوەندی حیزبەکانەوە، قسە لەسەر پرس و قەیرانەکانی تایبەت بەو حیزبانە بکات. لەرێگای دوواندنی ئەو کادیرانەوە، رەهەندێکی دیکەی قەیرانەکان و رووانگەیەکی نوێی کێشەکان گەنگەشە دەکرێن.
بەرنامەکە هەر جارە و لە کافێیەکی جیاوازدا ئەنجامدەدرێت و کادیرانی حیزبەکان لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و بەدەم قاوە خواردنەوەوە، وەڵامی پرسیارەکانی هێمن عەبدوڵڵا دەدەنەوە.
 ئەم بەرنامە کە بۆ یەکەمجارە بەو شێوازە لەسەر شاشەی میدیای کوردی دەردەکەوێت،دەسپێکە بۆ گواستنەوەی گفتوگۆکان   بۆ ئاستەکانی خوارەوە و پیشاندانی ئەو لایەنانەی کە لەزاری سەرکردەی ئەو حیزبانەوە فەرامۆشدەکرێن و وەرگرتنی ئەو وەڵامانەی سەرکردەکان نایدەنەوە.