دروستکردنی مێخلەمە و ناوساجی لەسەر قەڵای هەولێر

19 April 2022
دروستکردنی مێخلەمە و ناوساجی لەسەر قەڵای هەولێر
لەم بەرنامەیەی شێفی رەمەزان مێخلەمە و ناوساجی وەکو خواردنێکی کولتووری لە قەڵای هەولێر ئامادەدەکرێت، سومەیە دەچێتە یەکێک لە دوکانە کۆنەکانی شاری هەولێر کە لە ساڵی 1985ەوە بەرهەمەکانی خواردنی بەیانیانی لێدەفرۆشرێت، شێف بێژەن لەسەر قەڵای هەولێر خواردنەکە ئامادە دەکات و دواتر لەگەڵ سومەیە و میوانەکان باسی جیاوازی خواردنی ئێستا و جاران دەکەن لە پارشێو.