بانووی رەمەزان 25/04/2020
پشیلە
پشیلە ئاژەڵێکی گۆشتخۆرە، قەبارەیەکی بچووک و جوانی هەیە، لە زۆربەی ماڵەکاندا پشیلە وەکو ئاژەڵێکی جوان بەخێودەکرێ، لە کاتی قەدەخەی هاتووچۆ پشیلە بێخاوەنەکان بە ئاسانی خواردنیان دەستنەدەکەوت، بۆیە ئاژەڵدەۆستە خۆبەخشەکان خواردنیان بۆ پشیلەکانی سەرشەقام دابیندەکرد، زانا نوورەدین گەنجێکی ناحییەی دارەتووە لە شاری هەولێر، رۆژانە بە پایسکل خوراردن بۆ پشیکلەکانی نێوبازاڕ دەبات، لەم فیچەرەدا کارە خۆبەخشییەکەی زانا دەبینین.
کارگەی خواردنی دیلیڤەری
بەهۆی سەرقاڵی بەشێکی زۆری خەڵک بەکارکردنەوە، ئامادەکردنی خواردن لە ماڵەوە لەنێ هەندێک خانەوادە کەمبووەتەوە، بۆیە لە شارەکاندا کارگەی دروستکردنی خواردنی دیلیڤەری دامەزراون، لە شاری دهۆک کارگەیەکی دروستکردنی خواردن لەلایەن چەند ژنێکەوە دامەزراوە، جۆرەها خواردنی کوردی و جیهانی دروستدەکەن و بۆ کڕیارەکانیان دەنێرن، لەم فیچەرەدا کارەکانی یەکێک لەم کارگانە لە دهۆک دبینین.
هاوسەرگیری کورد و بیانی
هانا کچە کوردێکی خەڵکی باشووری کوردستانە، لەگەڵ کوڕێکی خەڵکی کۆسۆڤۆ بەناوی بیلامین، کە لە هەولێر کاردەکات، ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە. بیلامین لە کۆمپانیایەکی سکویریتی لە کوردستان کاردەکات، هانا و بیلامین لە ریستوورانێکی هەولێر یەکتریان ناسیوەو پەیوەندییان دروستکردووە، لەم فیچەرەدا چیرۆکی خۆشەویستی هانا و بیلامین دەبینین.

بەرنامەیەكی رەنگاو رەنگی تایبەتە بە مانگی رەمەزان. كولتوور و ژیانی رەمەزانیی گەلی كوردستان و كورد لە وڵاتان، هەروەها ژیانی رەمەزانیی لە وڵاتانی جیهاندا نیشاندەدات. لە بەرنامەکەدا فیچەرەكانی پەیامنێرانی رووداو، هەروەها فیچەرە وەرگیراوەكان لە ئاژانسەكان پیشاندەدرێن.
پێشکەشکار: بانوو دڵشاد
پرۆدیوسەر: بارزان محەممەد
بهشی بكه لە