بانووی رەمەزان 26/04/2020

26 April 2020
بانووی رەمەزان 26/04/2020


کوردی شیعە مەزهەوب لە باکووری ئێران
لە باکووری ئێران، ژامرەیەکی زۆر کوردی شیعە مەزهەب هەن و بەسەر ناوچە جیاجیاکاندا دابەشبوون، لە پارێزگای رەشت لە باکووری نزیکەی 20 هەزار کوردی شیعە مەزهەب هەن، کە بەشێوەزاری کورمانجی دەئاخڤن، لە مانگی رەمەزاندا بۆ نزاکردن دەچنە سەر مەزاری ئیمامزادەکان، شیعەکان زیاتر لە 200 ئیمامزادەیان هەیە، کە بە پێشەوای ئایینی ئیسلامیان دادەنێن. لەم فیچەرەدا ژیانی کوردانی شیعە مەسهەب لە باکووری ئێران دەبینین.

 

گوندی کەرس لە چیای شنگال
گوندی کەرس یەکێکە لە گوندە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی کوردانی ئێزدی، لەم گوندە شوێنەوارێکی مێژوویی هەیە، خەڵکی شنگال دەڵێن چەندینجار زێڕ و زیویان لەم شوێنەوارانە دۆزیوەتەوە، هەروەها ئەم گوندە بە هەنجیرە بەتامەکانی بەناوبانگە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ئەم گوندە دەکەن، بەهۆی کەش و هەوا خۆشەکەی. لەم فیچەرەدا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم گوندە وەردەگرن.

 

شێوەکاری رۆژئاوای کوردستان
عەبدولڕەحمان عومەر، وێنەکێشێکی کوردی رۆژئاوای کوردستانە، لە ساڵی 1955 لە شاری عەفرین لەدایکبووە. ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات. ئەو نازناوی هونەری فرەنکۆیە، زیاتر لە 40 ساڵە بە قاوە تابڵۆی هونەری زۆر سەرنجڕاکێش دروستدەکات. تابلۆکانی لە دەیان پێشانگەی تایبەت و بە گشتی لە ئەوروپا نمایشکراون، فرەنکۆ جگە لە کاری شێوەکاری میوزیکژەنیشە، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی دەڵێت. لەم فیچەرەدا تابڵۆ سەرنجڕاکێشەکانی فرەنکۆ دەبینین و گوێبیستی یەکێک لە گۆرانییەکانیشی دەبین.
 


بەرنامەیەكی رەنگاو رەنگی تایبەتە بە مانگی رەمەزان. كولتوور و ژیانی رەمەزانیی گەلی كوردستان و كورد لە وڵاتان، هەروەها ژیانی رەمەزانیی لە وڵاتانی جیهاندا نیشاندەدات. لە بەرنامەکەدا فیچەرەكانی پەیامنێرانی رووداو، هەروەها فیچەرە وەرگیراوەكان لە ئاژانسەكان پیشاندەدرێن.

پێشکەشکار: بانوو دڵشاد
پرۆدیوسەر: بارزان محەممەد