بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ سیروان بارزانی

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ سیروان بارزانی

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری مەخموور- گوێر، بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ دکتۆر ئاراس کرد، لەم بەرنامەیەدا سیروان بارزانی ئاشکرای کرد، کە هەرگیز دۆڵمەی نەخواردووەو رقی لێیەتی، بەڵام زۆر حەزی لە شیرینیە.

سیروان بارزانی، دەڵێت شاخەوانێکی لێهاتووەو زۆرجار بەسەر چیای شیرین سەرکەوتووەو لە وەرزشکردن زیاتر خولیای لە شاخەوانییە.

سیروان بارزانی، لە بارەگای فەرماندەی مەخموور- گوێر لەگەڵ پێشمەرگەکانیدا پایسکلسواری دەکات و دەڵێت رۆژانە بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاژێر لە ناو بارەگا بە پایسکلسواری دەکات.

دکتۆر ئاراس لەگەڵ سیروان بارزانی لە نێو بارەگای فەرماندە یاری تۆپی پێ دەکەن و سیروان بارزانی گۆڵێک دەکات، بەڵام دواتر یارییەکە بە یەکسانی کۆتاییدێت.

رەمەزاندروستی چییە؟
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.

پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40