بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ شەریف قەیران

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ شەریف قەیران

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ شەریف قەیران

بەشێکی زۆر لە خەڵکی باشووری کوردستان، لەرێگەی گۆرانی "سۆرگولامن" هونەرمەند شەریف قەیران دەناسن، هەر بۆیە شەریف قەیران لە دەستپێکی بەرنامەی رەمەزاندروستی گۆرانی سۆرگولامنی پێشکەشی هەوادارانی لە باشووری کوردستان کرد.
لە نێو یەختێکدا بەرنامەی رەمەزاندروستی دەستیپێکرد، شەریف قەیران باسی چەند لایەنێکی لە ژیانی تایبەتی خۆی بۆ بینەرانی رووداو کرد، هەر لە نێو دەریادا شەریف لەگەڵ دکتۆر ئاراس بەربانگیان کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەی رەمەزاندروستیدا شەریف قەیران، لە نێو هۆڵێکی لەشجوانیدا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا دەڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند جۆرە وەرزشێک دەکات.
بەرنامەی رەمەزاندروستی 
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی 
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40